ئیحسان شێخ علی عبدالعزیز

وەڵامێكی بێ‌ پەردە بۆ ئەو ئەمیرە زەردە

4/14/2018 10:20:00 PM

زۆر باسی شەرعی (الله)و ئیسلام دەكەی، من بە ئاشكرا دەساڵە داوام هەیە لە سەرت‌و  هەموو تاكێكی كوردیش ئاگادارەو شاهیدە، بەڵام تۆ بە شەرعی (الله) ڕازی نیت، بەڵام من بە خۆت‌و  مامۆستایانی ئاینی كوردستان دەڵێم، ئەوەی بەو شەرعەی پەروەردگار ڕازی نەبێت یان كێشەكان نەباتەوە بۆ شەرعی (الله)، حوكمەكەی چییە؟ (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّيٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا).
ئەگەر مەردی‌و  پیاوی مەیدانی‌و  ڕاستگۆی‌و  یەك مسقاڵ ئازایەتی لە تۆدا هەیە، مەڕۆ وەك مەلای ئاخر زەمان قسەی زل بكەی لە شوێنێك كە نەتناسن‌و  بە فیكە‌و  چەپڵەی ئەوان دڵخۆش بیت‌و  بەردەمی خۆت نەبینیت‌و  بە ئارەزووی خۆت درۆ هەڵڕێژیت‌و  هەموو شتێك بشەرعێنیت، فەرموو كوێت پێ‌ باشە، چ تەلەفزیۆنێك یان مزگەوتێك یان هۆڵێك یان شاخێك با خەڵك شاهید بن‌و  بە زیندوویی بیگوێزنەوە، ئەوكات با خەڵك هەموو شتێكیان بۆ ڕوون بێتەوە.
پیاوی مەرد ئەوەیە ڕووبەڕوو قسە بكات‌و  نەترسێت‌و  لە حەق ڕانەكات، دیارە خۆشت زۆر حەزت لە پەندی پێشینان‌و  قسەی زلانەو ئەوەشت بیر دێنمەوە كە (كەو ئەو كەوەیە بەرامبەر كەو بخوێنێت).

تێبینی:
خوشكان‌و  برایانم لە كۆمەڵێ‌ ئیسلامی، من هەمووتان بە خوشك‌و  برای خۆم ئەزانم‌و  ئەگەریش قسەم پێ‌ بڵێ، لەبەر (الله) وەڵامتان نادەمەوەو دڵنیاشم ئێوە ڕاستییەكان باش دەزانن.
(الله) هیدایەتی هەموو لایەكمان بدات

2018/4/14


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە