سامان سنجاوی

پەكەكەو نەوەی نوێ كوجا مەرحەبا.. یەكێتی خۆش مەرحەبا!

2/5/2018 2:34:00 PM

بەرلەوەی تیشك بخەمە سەر سیاسەت و ئامانجی پەكەكە، سیاسەت و ئامانج و هەڵوێستی نیشتیمانیی و نەتەوەیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەخەمەڕوو، یەكێتی لە دامەزراندیەوە، هێزیكی كوردستانیی هەر لەناوەكەیەوە یەكێتی نیشتمانیی بۆ كوردستان كردۆتە ئامانج، لە ساڵی ١٩٨٤ یشەوە خەباتی بە دروشمی مافی چارەنوس كردۆتە شاڕێگای خەبات، لەم پێناوەشدا باجی گەورەی حزبی داوە، پشتیوانیی بەشەكانی تری كوردستان، بەپێی هەلومەرجی بابەتی بەشەكانی كوردستان كردوە، ئەگەر بێین تەنها باكورو رۆژئاوای كوردستان وەك نمونە چ لە سەردەمی شۆڕشی نوێ و چ دوای راپەڕین وەربگرین. بەر لە یەكێتی هەڤاڵ (مام جەلال) و لەسەردەمی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان، لە خەمی پەیداكردنی دۆستایەتی و دۆزینەوەی هاوڕێبازبوون لە پارچەكانی تری كوردستان. لە دامەزراندنی یەكێتیشەوە مام و یەكێتی، لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان لە پەیوەندیدابون بە تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان پەیوەندی بەتین لەگەڵ حزبە كوردیەكان و روناكبیران پێكهێندرا.
لە شۆڕشی نوێی گەلەكەشمان، لە ناوچە ئازادكراوەكاندا، بە دەیان پارتی كوردستانی (باكور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات) پشتیوانیی و هاوكاری دەكران، خودی (ئاپۆ) لە سوریا لە لایەن یەكێتییەوە پشتیوانی لێكرا، ئەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان پێشمەرگەی یەكێتی خوێنی بە كێوەكانی رۆژهەڵاتەوەیە..
لە دوای راپەڕینیش، یەكێتی هەمیشە پشتیوانی حزبەكانی تری كوردستانی لە روانگەی نیشتمانی و نەتەوەییەوە كردوە، لێرەدا تەنها باسی باكورو رۆژئاوای كوردستان دەكەین، گفتوگۆی پەكەكە لەسەردەمی توركۆت ئۆزال بە سەرپەرشتی مام، پشتیوانی لەو حزبە كوردیانە كە لەناو توركیا خەباتی مەدەنیان دەستپێكردبوو كە سەرەكیترینیان بەدەپە، هادەپ.. بوو، كە ئەم پشتیوانیە هاوخەباتیە هەتا ئێستاش بەردەوامە، لە رۆژئاوای كوردستانیش، لەدوای خۆپیشاندانەكانی بەناو بەهاری عەرەبی، یەكێتی پشتیوانی گەورەی لە حزبە كوردییەكان و پەیەدە بە تایبەتتر كردوە، بەردەوامیش بوە، بۆ ئەوەی كێشەكان لە رابردودا لەگەڵ ئەنەكەسە، بەرەو ئاقاری لەیەكگەیشتن بەرێ، سەرئەنجام بە دەیان حزبی ناو ئەنەكەسە، چونە پاڵ هاوخەباتی لەناو رۆژئاوای كوردستان، لە یەكەمین شەڕی سەرێكانی، كە هەوڵەكانی توركیا شكستی پێهێندرا، لە شەڕی رزگاری كۆبانێ، لە شەڕی ئێستای عەفرین، هاوكاری و هەڵوێستی یەكێتی و هەڤاڵ (مەلا بەختیار) و هەڤاڵانی یەكێتی و جەماوەری یەكێتی، چەند بە تەوەژم و بەتینە لە راگەیاندن و كۆڕو كۆبونەوەو خۆنیشاندانە جەماوەرییەكان. 
 كە حزب بیروباوەڕی كوردستانی بێت، هەموو ئەم كارانە بە ئەركی نیشتیمانی و نەتەوەی شانی دەداتە بەر، یەكێتی نە بۆ پەكەكەو نەبۆ هیچ حزبێكی تری كردوە! بەڵكو ئەمە بڕوای یەقینیەتی، چونكە یەكێتی ئامانجی دووری گەورەتری هەیە، ئەویش خەباتە لەپێناو كوردستانی مەزندا!
راستە یەكێتی ئەمە ستراتیژیەتی، ئەم ستراتیژیەشی لەپێناو بەرژەوەندی حزبی نیە، چونكە یەكێتی وەك حزب نەچۆتە باكورو رۆژئاوای كوردستان تا جەماوەر لە دەوری یەكێتی كۆبكاتەوە، بەڵام ئەم هەڵوێستە ستراتیژییە نەتەوەییانە، لە رووی حزبییەوە دەبێتە پشتیوانیی بۆ پەكەكە، چونكە پەكەكە لە باكور پشتیوان و هاندەری سیاسی حزبەكانی باكورە، دەشێ بڵێین درێژكراوەی خەباتی مەدەنیانەی پەكەكەن، ئەمە بۆ رۆژئاوای كوردستانیش پەیوەندی پەكەكەو پەیەدەیە هەر زۆر روونە. كە باكورو رۆژئاوای كوردستان پێگەو هێزیان وەك حزب دەچێتە خزمەتی پەكەكە، یەكێتی باش ئەمە دەزانێ، بەڵام بە روانگەی بەرژەوەندی حزبی لە هیچ پارچەیەكی تری كوردستانی نەڕوانیوە.
كە پەكەكەش بە كوردستانیی خەباتی بەردەوام بووبێت، ئەم كوردستانییەی پەكەكە چی وەك حزب لە بەرژەوەندیی یەكێتی بوە؟!
ئەگەر وەك حزب لێیبڕوانین، یەكێتی لە نەخۆشكەوتنی مام و دوای كۆچی مامیش، كێشەكانی قوڵبونەتەوە، گۆڕانی لێ جیابۆوە، ئێستاش بەرهەم ساڵح خۆی لەدەرەوە باقیش لەناوەوە خوا دەیزانێ ئیتر چی دەگوزەرێ! یەكێتی پێوسیتی بە دۆستەكانیەتی لە پارچەكانی تری كوردستان پشتیوانی چارەسەركردنی كێشەكان و هەستانەوەی یەكێتی بن، نەك تیغ بخەنە سەر برینەكان و بە سوێی بهێنن. 
پەكەكە، لەبری دۆستایەتی، نوكە رمێكی لە یەكێتی هەڵگرتوە، دەیەوێت لە هەڵبژاردنەكان بیخاتە سەر برینەكانی یەكێتی، چونكە ئەو رمەی پەكەكە هیچ كۆیانناكاتەوە، لەگەڵ بازرگانێكی هەڵتۆقیو لە پڕدا خۆی لێبۆتە حەزرەتی سلێمان، پەكەكەی چەپ و تەڤگەرەكەی لەباشور لەگەڵ سەرمایەدارێك، چی لە بیروباوەڕ چی لە سیاسەت كۆیان دەكاتەوە؟! ئەوەی تەنها كۆیاندەكاتەوە، تاك و تەنها بەرژەوەندی حزبییە، چونكە پەكەكە هەموو بەرژەوەندییە حزبیەكان لە سیاستی خۆی دەبینێت، پێیوایە ئەوەی پەكەكە بیكات تەنها ئەوە سیاسەتی نیشتمانی و نەتەوەییە!
پەكەكە، بەهەڵەدا دەچێت كە پێی وابێت، رۆژهەڵات و باشوری كوردستان، وەك باكورو رۆژئاوای كوردستان ببینێت، چونكە رۆژهەڵاتی كوردستان، شەهید قازی محەمەدو شەهید قاسملۆی هەیە، چەندین حزبی رەسەن كە بە هەزاران شەهیدو شۆڕش و قوربانیدانیان هەیە، باشوری كوردستانیش، شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە رابەرایەتی یەكێتی و قوربانیدان و خۆڕاگری لەگەڵ دڕندەترین رژێمی بەعس، لە ئەنفالەكان و كیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، بەرگەی گرت و بەرگری كرد، و بەردەوام بوو هەتا راپەڕینی ١٩٩١ گەلی كوردستان، هەڵەیە، كە یەكێتی وەك هیچ حزبێكی تر نیەو كە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان هەن، بیر لە ئەلتەرناتیڤ بكرێتەوە، چونكە سەركەوتوو نابێت. بۆ باكوری كوردستان راستە، پەكەكە یەكەم حزب بوو بڕیاری شۆڕشی لە باكوردا، لە رۆژئاوای كوردستانیش پەیەدە كە دۆستی پەكەكەیە قارەمانێتی گەورەیان لەسەرەتای راپەڕینەكانی سوریاو رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە، ئەگەر پەكەكە بەخۆیدا نەچێتەوە، پارچەكانی تری كوردستان دوچاری كێشە دەكات!.


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە