بارزان شێخ عوسمان‌

ریفراندۆم تێپەڕی، گرنگ ئەوەیە لەمەولا چی بکرێت

9/27/2017 6:48:00 PM

ئەو کاتەی  مەسەلەی ریفراندۆم  هاتە ئاراوە و سەرەنجام بوە بڕیارێکی سیاسیی  ،هەم لە ئاستی ناوخۆ ،هەم لە ئاستی نێودەوڵەتیی   روانین و بۆچۆنی جیای بۆ کرا هەڵوێستی جیاجیاشی لە بارەوە وەرگیرا  .
سەرەنجام    لە رۆژی ۲٥ ی سێپتامبری۲٠۱۷ دا  کە پرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوە چو  بڕیارەکە لە سیاسییەوە بوە بڕیارێکی  میللی  جەماوەریی ،بەمەش  پێشبینیی و بڕیاری ئەو هێزانە لە جێی خۆیدا بو  کە هەر لەسەرەتاوە سوربون لەسەر  بەڕێوەچونی پرۆسەکە   .ئێستا گەلی کورستان پەیڕەوکردنی مافی چارەنوسی خۆی بە شێوازی سەربەخۆیی  هەڵبژاردوە دوای ئەوەی کە ساڵی ۲٠٠٥ بە شێوازی فیدراڵی  ئەو مافەی خۆی پەیڕەو کرد .
وەک چۆن سەرۆک مامجەلال لە کتێبەکەی (أغد و دیمقراطي و حرمان شعب حتی من حق الحلم )دا دوپاتیکردۆتەوە لکاندنی کوردستان بە عێراقەوە  لکاندنێکی زۆرە ملێ  و ئارەزومەندانە نەبوە بۆیە  بە پێی بەڵگە نامە نێودەوڵەتییەکان  هەرکاتێک هەلومەرجی بۆ لەبار بو ،مافی خۆیەتی چارەنوسی خۆی دیاریی بکات تا سەربەخۆیی.ئێستاش لە دوای ئەو واقیعە تازەیەی کە هاتۆتە پێشەوە  گەلی کوردستان بە ویست و ئارەزوی خۆی ئەتوانێت جۆری پەیوەندیی لەسەر بنەمایەکی تر یان جۆری سەربەخۆییەکەی دیاری بکات . ئەبێت لەمەولا ئەم دەستکەوتە میللیە بپارێزین و  و جارێ خەمە گەورەکە بدەینە دەست ئەم بژاردەیە  تا بزانرێت چۆن مامەڵە ئەکەن لەگەڵ روداوەکاندا تا لەهەر هەنگاوێکدا  بەرپرسیاریەتیی قۆناغەکە هەڵبگرن   .ئێمەی سلێمانی لە دوای روخانی ئیمارەتەکەی بابانمان  لە دوای لکاندنی کوردستان بە عێراقی  تازە دروستکراوی دەستی ئینگلیز،یەکەمین  بوین  قوربانیمان دا  بۆ  سەربەخۆیی لە ٦ی ئەیلولی ساڵی ۱۹۳٠ .وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش  هەر یەکەمین بوین کە هەزاران شەهیدمان لە پێناوی مافی چارەی خۆنوسین  بەخشیوە .بۆیە ئەبێ یەکێتییەکان لە هەر جێ یەک بن لەهەر لایەنێک زیاتر و بە پەرۆشتر ئەم دەستکەوتە جەماوەرییە بپارێزن  . بەراستیی  سەرۆک مەسعود بارزانی جوانی پێکا  کە وتیان "ئاته‌خوازبوم برای به‌ڕێزم جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ ته‌ندروستی رێگه‌ی بدایه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ قورسه‌ هه‌ڵبگرین‌و ئه‌وه‌ش ئاسانتر ده‌بوو"وتیشی  ،هه‌رگیز برایه‌تی‌و رۆڵی گه‌ورەی  له‌بیرناكرێت. دیارە ئەو کاتە رەوتی روداوەکان بە جۆرێکی تر ئەبو ،بەڵام ئێستاش ئەبێت  هەموان هاوکار و یاریدەدەری یەکتر بن و  بە گیانێکی تر وبە نەفەسێکی ترەوە کار بکرێت  تا ئیشەکە تێک نەچێت  و سەرلەکەس نەشێوێنرێت . خۆم بە ئامۆژگاریکەر و راوێژکار نازانم  بەڵام  وای ئەبینم  هەمو هەوڵێک بخرێتە کار بۆ ئەوەی  هیچ بیانویەک نەدرێت بە دەستەوە بۆ لەباربردنی ئەم کۆدەنگییە میللیە ،لەوانە خۆ پاراستن لە هەر گرژیی و گێچەڵپێکردن و شەڕ فرۆشییەک لە ناوچە بارودۆخ ناسکەکانی وەک کەرکوک  و دەشتی نەینەوا  .بە کورتیەکەی ئەم سەرکەوتنە کە جارێ چێژەکەیمان نەکردوە نەبێتە مایەی باغر بون و لە خۆ بایی بون  ،خوشک و برایانی تورکمان و مەسیحیی و ئاشوریی و  عەرەب تەنانەت  عەرەبی تەعریبیش لە هەر گێچەڵێکی  کورد یان هەر کەسێکی تر پارێزراو بن ،چونکە رەقیبەکان لە بۆسەدان و وتویانە لەهەر گرژییەک بێ دەنگ نابین .دور نیە تورکیای ئیسلامیی ،عەرەبستانی سعودیی ،قەتەر و ئیمارات   و خەلیجییەکانی تریش کە  کەیفیان دێت  بە  پرۆژەی لەتبونی عێراق بۆ زیاتر خەست بونەوەی قوڕەکە، داعشە نوستوەکانیان لە کوردستان هان نەدەن بۆ ئاژاوە بەوەش هەم لەکوردی دوژمنی سەرسەختیانی تێک ئەدەن ،هەم بەغدا زیاتر ماندو شەتەک ئەدەن کە لەدوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا نەیپەرژێتە خۆی .خۆ پاراستن لە راگەیاندنی ناوی دەوڵەت لە هەرێمەکەمان  لەم سات و وەختەدا و  بەم پەلە پەلە   هەنگاوێکی  ئاڵۆزکاو ئەبێت .   ،بەڵکو هەموان با جارێ ناکۆکییەکان  وەلا بنێین  بو تەگبیری حاڵی دوای ریفراندۆم،کە ئەمەیان لە ریفراندۆمەکە زۆر گەورەتر و پیرۆز ترە . وەک لە بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ک)دا  هاتوە،ئەبێت خۆ ئامادە بکرێت بۆ هەمو ئەگەرێک ،دیارە مەبەستم لە ئەگەری شەڕ نییە ،بەڵکو بۆ  مامەڵە کردنی سیاسییانە لە تەک هەڵوێست و بەرکەوتەکانی دوای ریفراندۆم .ئەوەش دیارە سەرکردایەتیی سیاسیی خۆی بەرپرسیارانە وەڵام ئەداتەوە و  روبەڕوی ئەبێتەوە کە هیوا هەڵچنراوە هەنگاوەکە کاشکی  وانەکرایەی بەدوادا نەیەت.


ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە