سالار مه‌حمود

جیابوونەوە لە عیراقی عەرەبی

9/24/2017 12:49:00 PM

وەک خەڵکی کوردستان چیتر پێویستە تەنیا چاوەڕوانی یەک شت لە عێراقی عەرەبی بکەین کە بمانداتەوە ئەویش ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکانمان و هەزاران شەهیدە گۆڕ ون و غەریبەکانمانە. بێگومان ئەو مافەش وەرناگرینەوە. لەو وێستگەی بەزۆر پێکەوە لکاندنەدا سەد ساڵە لە دڵەراوکێی  پەلاماری لەشکری ئەو جنوبەدا ژیان دەگوزەرێنین، ئەنفال و جینۆسایدی کورد بەرهەمی پێکەوە لکاندنی ئەم نیشتمانە شاخاویە بووە بەو سەحرای جنوبە.   
کۆمەڵی نێو دەوڵەتیش شاهیدحاڵێکی کەڕو ڵال بوون. دەوڵەتی عیراق جگە لەوەهمێکی گەورەی بێ ناوەڕۆک و کوشندە بۆ کورد هیچی تر نییە. 
عیراق بەم نەخشەو سنورو حوکمڕانییە نا دیموکراسیەوەلە ئاشوب خێری بۆ خودی عەرەبیش جگە لەکوشتن و بڕین .ئاوارەبوون  نەبووە
ساتەوەختێکی گرنگی بڕیاردانی بێ پاشگەزبونەوەیە هەموو کوردستان پێکەوە بەکەرکوکیشەوە بەیەک دەنگ مافی دیموکراسی خۆی پیادە بکات،  ستەم و حوکمڕانی شکستخواردوی هەرێم لە جێیەک و مەسەلەی بەدیهێنانی مافی چارەنووس لە جێیەکی تر. هەردوو ئەرکەکە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و حوکمی نادیموکراتو.  ناوچەگەریی و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی حکومەتێکی باش و دادپەروەر لەلایەک ئەرکەو، بەیەک بیرو بڕوا دەستلەناو دەست  بۆ سەرخستنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بەهەموو سەرنج و تێبینیەکەوە بوو بەئەرکێکی هەنوکەیی ئێستاو نابێ شکست بهێنێ.
بەسەرخستنی ریفراندۆم کوردستان دەبێتە ئەکتەرێکی کاراو  بلۆکێکی سەنگین لە نەخشەی ناوچەکەو جیهاندا. 
ئەنجامدانی ریفراندم ریسکی هەیەو شکستەکەشی ریسک و مەترسی گەورەتر،
دەبا پێکەوە هەمووان ئەو بناغەیە دابنێین.


ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە