فكری چەندین هاووڵاتی گۆریوە
كوردێك لە هۆڵەندا بانگەشە بۆ دینی مەسح دەكات

پێش 4 هەفتە

چاودێرنیوز: غوربەت بوەتە شوێنی گۆرینی فكری بەشێك لە پەنابەرانی داڵدەدراو و هۆكارەكەشی بۆ نەترسان‌و  دووری لە بنەماڵەو خێزانەكانیان دەگەڕێتەوە، كە سەرچاوەكان دەیان گەیەنێتە مەنزڵ بە ئاوێتەبونی حەقیقەتی رۆژ، ئەمانە دەكەنە پێوەرو لە ئەنجام دین‌و  فكریان دەگۆرێت، بۆیە بەشێك لە كوردیش بێ بەری نیە بەهۆی ئەو زوڵم‌و  ستەمەی لەسەری بوە هاندەری سەرەكیەتی كە كۆچ دەكات‌و  دواجار دەگاتە ئەو گۆڕانكاییەی بەسەری دێت.
بە نمونە لە وڵاتی هۆلەندا گەنجێك بە ناوی (هەڵۆ سەیفەدین مەجید) سەرەرای ئەوەی خۆی بوەتە برواداری (ئینجیل) خەڵكیش هان ئەدات‌و  لە بانگەشەدایە، بۆیە پێمان باش بو لە نزیكەوە بیدوێنین كە هۆكار‌و  كاریگەریەكانی ئەم بانگەشەیەی لەچییە‌وە سەرچاوەی گردووەتەوە.

دەقی پرسیارو وەڵامەكان:

هۆكاری نزیكبونەوەت لە دین‌و  مەسیحیەت بۆچی دەگەرێنیتەوە؟
هەڵۆ:
دوای چەندین ساڵ ژیانم لە غوربەرت‌و  هەبونی كاتێكی زۆر‌و  نەبونی ترس، محاوەلەی بەدواداچونی دینەكان‌و  ژیانم كرد، دواجار بۆم دەركەوت كە دینی راستی كامەیە‌و،   بۆم دەركەوت ئەویش مەسیح‌و  ئینجیلی پیرۆزە.

مەسیحیەت چی پێ بەخشی‌و  چی لێسەندیتەوە؟
هەڵۆ:
مەسیحیەت ژیانێكی هەتاهەتایی‌و  ئارام‌و   لێبوردەیی پێبەخشیم،  هەست دەكەم خەڵكانێك هەبن كە ئەم بیرورایەی منیان قبوڵ نەبێت،  راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پێم وتراوە كە تۆ هەڵەیت، ئیتر مرۆڤ وایە بەردەوام ئەبێت لە گۆرانكاریدا بێت،  دواجار منیش ئازادم.

تائیستا پێت وترواوە دەبێت بانگەشە بۆ دینی مەسیح بكەیت؟
هەڵۆ:
بەڵێ،  لە مەسیح دا    ئەركە لەسەرت كە چۆن خۆت ئەزانی رزگارت بوە، ئاوهاش دەبێت پەیامی رزگاریكەر  بگەیەنیت،  لە ئەنجامی ئەو بانگەشەیەیی من كرد بوم بۆ دینی مەسیحی تائێستا نزیكەی (10)  هاووڵاتی لەسەر دەستی من بوەتە مەسیح‌و  منیش ئاراستەی كەنیسەی تایبەت بەخۆم كردوە، لەوێش هەر بە ئامادەبونی قەشەو دەیان‌و  سەدان هاووڵاتی مەسیحی (دۆب) كراون واتا لە ئاو هەڵكێشران‌و    دواتر هەستیان بە ئاسودەیی كردوە.

ئایا پەشیمان نیت لە مەسیحی بونت؟
هەڵۆ:
بۆ پەیشمان بم، خۆ زەرەرم نەكردوە لە ئاسودەی زیاتر،  رەنگە كوردستانیانی بەرێز ئەم فكرەو بیركردەنەوەی منیان بە دڵ نەبێت لە ئەنجام بێزراو ناشرین بم، بەڵام بێ ئاگان لە راستی مەسیحیەت‌و  ئەگەر خۆشیان بگەنە ئەم راستیانە، خۆشیان دێنە سەر ئەم رێگایەو پاشان خۆ مەسیحی بون تاوان نییە، بەڵكو دورت ئەخاتەوە لە تاوان‌و  فكری توندڕەویی‌و  موهیمترین شت ئەوەیە كە دڵخۆش‌و  ئاسودە‌و  لێبوردەم، حەز بە ئازاردانی كەس ناكەم،   ئیتر خەڵك چۆن لێم تێ ئەگات ئازادەو سەرچاوم.

شاخەوان ئەكرەم دوكانی - هۆڵەندا

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە

هەواڵی زیاتر