ریاڵ مەدرید بۆ 10 ەمین جار بووە خاوەنی كاسی سوپەری ئیسپانیا

17/08/2017

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ 10 ەمین جار لە مێژووی یانەكەدا بووە خاوەنی كاسی سوپەری ئیسپانیا، ئەوەش دوای سەركەوتنی بەسەر یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یاری كلاسیكۆدا.
شەوی رابردوو لە یاریگای سانیاگۆ بیرنابیۆ هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو بەسەرشەلۆنە لە یاری كلاسیكۆدا بەیەكگەشتن و لەسەرەتای یاریكەوە یاریزانانی ریاڵ مەدرید توانیان بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی یاریەكە بكەن و چەندین جار هێرشبكەنە سەر گۆڵی بەرشەلۆنە.
ماركۆ ئەسینسیو لە خولەكی 4ی یاریەكەدا گۆڵێكی جوانی بۆ یانەكەی تۆماركرد، ئەوەش بە خێراترین گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید دادەنرێت لە یاری كلاسیكۆدا لە مانگی 12ی ساڵی 2011ەوە.


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە