ئەم هەفتەیە موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

پێش 2 هەفتە

چاودێرنیوز: وەزارەتی دارایی‌و  ئابووری خشتەی نوێی مووچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاندو، رۆژی یەك شەممەش 13 ی ئابی 2017،    وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم شوێن مووچە وەردەگرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە:
1-    ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 2017/8/13،   مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە‌و  لیواكان دابەش دەكرێت.
2-    ڕۆژانی دوو شەممە‌و  سێ‌ شەممە بەرواری 14 و 2017/8/15،   مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی یەكەكانی 70 و 80 ی    وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
3-    ڕۆژانی چوار شەممە‌و  پێنج شەممە بەرواری 16 و 2017/8/17،   مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی‌و  فەرماندەی پۆلیسی بەرگری‌و  فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە