فرۆكەكانی توركیا قەندیل بۆردومان دەكەن

پێش 2 هەفتە

ئەمرۆ شەممە 12-8 فرۆكە جەنگیەكانی توركیا چەند هێرشێكی ئاسمانیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ كە كە) لە چیای قەندیل .
ئەم هێرشەی فرۆكەكانی توركیا پاش ئەوە هات كە دوینێ بەهەمان شێوە بوردومانی ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچكەی سیدەكانیان كردبوو لە باكوری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر.
بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بوەتە كاری رۆژانەیان و بەردەوام هێرش دەكەنە سەر چیای قەندیل و ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان پاش ئەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومەتی توركیا شكستی هێنا لە ساڵی2015 
سەرچاوەیەكی تایبەت بڵاویكردەوە ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی چەندین هێرشیان كردوەتە سەر بارەگاكانی پە كە كە لە چیای قەندیل بەڵام زەرەرو زیانی هێرشەكان نەزانراوە. هەرچەندە هێرشی فرۆكەكانی توركیا بەردەوام زەرەرو زیان بە ماڵ و كێڵگە گوندنشینانی ناوچە سنورییەكان لەوەرگاكانی ناوچەكە دەگەێنێت.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە