كۆریای باكوور 3ملیۆن و500هەزاركەس پەیوەندی بەسوپاوە دەكەن

پێش 2 هەفتە

لەچەند رۆژی رابردوودا بەردەوام هاوڵاتیانی كۆریای باكور پەیوەندیان بە سوپای وڵاتەكەیانەوە كردوە بەمەبەستی بەرگری كردن لە خاكی وڵاتەكەیان.
پاش ئەوەی گرژی وئاڵۆزی زیاتر كەوتە نێوان كۆریای باكورو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە ژمارەیەكی زۆر لە خۆبەخشانی ئەو وڵاتە پەیوەندییان كردوە بە سوپای كۆماری كوریای میللی دیموكراتیەوە.
بەگۆێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لەماوەی چەند رۆژێكی رابردوودا زیاتر لە 3 ملیۆن و 475 هەزار لە خۆێندكارو كرێكارو كاسپ كارو سەربازانی خانەنشین ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە پەیوەندی بە سوپای وڵاتەكەیانەوە بكەن .
رۆژنامەی "نودون سینمون" كە رۆژنامەی رەسمی كوریای باكورە بڵاویكردەوە ئەوە كەسانە لەماوەی 3 رۆژدا بریاریان داوە پەیوەندی بە سوپای وڵاتەكەیانەوە بكەن.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە