شەڕی داعش 4 ساڵی تر دەخایەنێ

12/08/2017

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمرۆ شەممە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سپۆتینكی رووسی راێگەیاند: پێش بینی دەكەم شەڕ لەدژی تێرۆریستانی داعش 4 ساڵی دیكە بخایەنێت.
یاوەر راشیگەیاند:پرۆسەكان لەدژی داعش لەناوچەكە وجیهان بەردەوامە ،سەبارەت بە شاری موسڵ یش وتی هێشتا پرۆسە سەربازییەكان بەردەوامی هەیەو دوێنێش قازی شەرعی داعش لە موسڵ بەدەستی هێزە ئەمنیەكان كوژراوە.
لەبارەی رۆڵی پێشمەرگە لەقۆناغی داهاتوودا ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تەئكیدی كردوەتە بەردەوام دەبین لەشەڕكردن دژ بە تێرۆریستانی داعش
. وتیشی پاش كۆتایی هاتن لەدەركردن داعش لەنێوخاكی عیراق دا بەشاری كەركوكیشەوە پرۆسەكان بەردەوام دەبن بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی داعش چونكە ئەو هێزە تەكتیكی شەڕ دەگۆرێت لەناو شارەكاندا ولەرێگەی گرووپی بچووكەوە كە دەتوانین بڵێین شانە نوستوەكانەوە پەلاماری تێرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسی لەوەشكرد هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی عیراق بەردەوام دەبن لە ڕاوەدونانی داعش و ئەوەش ماوەی سێ بۆ چوار ساڵی پێویستە . وتیشی ئەو ناوچانەی كە داعش بە شێوەیەكی سیستماتیك داگیركردوە ماوەی ساڵێیكی دەوێت بۆ رزگاركردنەوەیان بەڵام ناوچە بیابانیەكان و دەشتاییە فراوانەكانی نێوان ناوچە رزگاركراوەكان پێویستی بەچەند ساڵێك شەڕ دەبێت .

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە