یه‌كێتیی هۆشداری ده‌دات لە دروستبوونی هێزێكی‌ نوێی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ لە کەرکوک

12/08/2017

دوای‌ ئاشكرابونی‌ هێزێكی‌ نوێی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان هۆشداریده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت، هاوكات نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نزیكی‌ باره‌گاكانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ببێته‌وه‌.

دوای‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ به‌شیرو تازه‌خورماتوو له‌چه‌كدارانی‌ داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌، دانیشتوانی‌ ئه‌و سنورانه‌ كه‌ زۆرینه‌یان توركمانی‌ شیعه‌ن داوایانكرد، خۆیان  پارێزگاری‌ له‌خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك فه‌وجیان پێكهێناوه‌.

وه‌ستا ڕه‌سوڵ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌،ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئاگادارم ئه‌و هێزه‌ تائێستا عیراق ڕه‌زامه‌ندیشی‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ نه‌داوه‌ كه‌ چه‌ك و موچه‌یان بۆ دابینبكات، بۆیه‌ پێموایه‌ سه‌ركه‌وتونابێت".
وتیشی‌:"ئه‌و هێزانه‌ی‌ پێكهێنراون، ته‌نها بۆ پاراستنی‌ خۆیانه‌و نه‌ چه‌ك و نه‌ موچه‌یان له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ پێنه‌دراوه‌، ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان پێناده‌ین نزیكی‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه‌ یان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ داوای‌ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و باڵاده‌ست بن، ئه‌وانه‌ ته‌نها بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌خۆیان به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌وا زۆرینه‌ی‌ شیعه‌ن".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌، یاسین عیزه‌دین، جێگری لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگه‌یاند، "ئاگاداری‌ ئه‌و هێزانه‌مان كردۆته‌وه‌ ڕێگه‌یان پێناده‌ین بێنه‌ پێشه‌وه‌و نزیكی‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه‌".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"جگه‌ له‌پێشمه‌رگه‌ هیچ هێزێكی‌ دیكه‌ بۆی‌ نییه‌ به‌رگری‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك بكات، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌و هێزه‌دا خۆیان تۆماركردوه‌ توركمانه‌ شیعه‌كانن، چونكه‌ ئه‌وان حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌مه‌رجه‌عی‌ خۆیان ده‌زانن".

هاوكات عه‌قید جه‌لال ئیسماعیل، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له‌لیوای دوی كه‌ركوكی هێزی ئه‌حراری عیراق، ئەوەی ئاشکرا کرد، "ئامانج له‌پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌، به‌شداریكردنیانه‌ له‌شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و ژماره‌یان هه‌زارو 500 كه‌سه‌".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ناوی‌ ئه‌و هێزه‌ (هێزی ئه‌حراری عیراق)ه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابنه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر كه‌ركوك، "چونكه‌ بونی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانیش له‌ناو پێكهاته‌كه‌ی هێزه‌كه‌دا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن".

ڕەخنەی چاودێر

مارشی مه‌رگ Dödsfuga

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە