سێ بۆمبی تیرۆرستانی داعش لە سنووری خانەقین تەقینەوە

پێش 2 هەفتە

سێ بۆمبی چەتەکانى داعش لە سنووری شارۆچکەی خانەقین تەقینەوە
بە هۆی تەقینەوەى سێ بۆمبی تیرۆرستانی داعش لە سنووری شارۆچکەی خانەقین، دوو پێشمەرگە و هاوڵاتیەک برینداربوون.

لە کاتژمێر ٦ تا ٨:١٥ خولەکى بەیانى ئەمڕۆ لە سنوری هەردوو شارەدێی گوڵالە و قەرەتەپەى سەر بە شارۆچکەى خانەقین لە پارێزگاى دیالە، سێ بۆمبی چێندراوى چەتەکانى داعش-دا تەقینەوە.
محەمەد محەمەد ئەحمەد، فەرماندەی لیواى ١٢٠ى پشدەر ڕایگەیاند، لە دوو کاتى جیاوازدا،  دووبۆمبی چێندراوى چەتەکانى داعش  بە دوو ئۆتۆمبیلی هێزەکانماندا تەقیوەتەوە و دوو پێشمەرگەمان بریندار بوون و برینى یەکێکیان سەختە، بۆ چارەسەرکردنیش ڕەوانەی  نەخۆشخانەی گشتیی شەهید هەژارمان کردوون لە شارۆچکەی کەلار.
محەمەد محەمەد، وتیشی، "تەقینەوەى بۆمبەکانى چەتەکانى داعش لە نزیک شەقامەکانى نێوان هەردوو گوندەکە بووە و شەوی ڕابردوو چێندراون  و چەتەکان لەدوورەوە چاودێریی بۆمبەکانیان کردووە و بە کۆنترۆڵ بەهێزەکانی ئێمەیادا تەقاندووەتەوە". 

لە لایەکى تریشەوە، محەمەد حاجی عومەر، بەرپرسی کۆمیتەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە قەرەتەپە ئاماژەی بەوەکرد، "لە نێوان هەردوو گوندی تاتران و نارین لە سنوری شارەدێی قەرەتەپە، بۆمبێکى چێندراوى چەتەکانى داعش بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەکەدا تەقیەوە و ڕەوانەى نەخۆشخانەى شەهید هەژار کراوە لە شارۆچکەى کەلار بە مەبەستى چارەسەرکردن".

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە