بەپەلە

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێک ڕادەگەیەنێت

12/08/2017

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەک شەممەوە ١٣ی ئاب دەستدەکرێت بە مووچەی مانگی حوزەیران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، دابەشکردنی موچە بەمشێوەیە دەبێت:

ڕۆژی یەک شەممە، مووچەی مانگی ٦(حوزەیران) دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دوو شەممە، ١٤ ی ئاب، یەکەکانی ٧٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ڕۆژی سێ شەممە، ١٥ی ئاب، مووچەی مانگی حوزەیرانی یەکەکانی ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ڕۆژی چوار شەممە، ١٦ ی ئاب، مووچەی مانگی ٦ی فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە، ١٧ و ئاب، موچەی فەرماندەی پۆلیسی فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

لە چەند مانگی ڕابردوودا دوای ١٠ ڕۆژ لە تەواوبوونی دابەشکردنی موچە، ڕاستەوخۆ دەستدەکرایەوە بە دابەشکردنی موچەى مانگى دواتر بەڵام لە ئێستادا ٢٢ ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی چواردا تێپەربووە و هێشتا کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج ڕانەگەیەندراوە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە