پڕۆژە راگیراوەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بەگەڕدەخرێنەوە

پێش 2 هەفتە

به‌بڕیاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ وه‌ستابوون دووباره‌ وه‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌ ماڵپەڕی پیوكەی میدیای راگه‌یاندوە، له‌سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ سنووری پاریزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ڕاگیربوون دووباره‌ ده‌خرێنه‌وه‌ گه‌ڕ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژەی بۆئەوەشكردوە،  له‌ئیستادا قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی پلان داڕشتنن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی100 مه‌تری له‌ سلێمانی  بخه‌نه‌ قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە