زەینەدین زیدان سوپرایزی بۆ هەوادارانی ڕیال مەدرید هەیە

پێش 2 هەفتە

زەینەدین زیدانی فەرەنسی و ڕا‌هێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرانبەر یانەی مانچستەر یونایتد بەشداری بە رۆناڵدۆی گۆڵکاری یانەکەی دەکات.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەکەی پایتەخت، ئاشکراکردنی ئەو هەواڵە وەک سوپرایزێکە ئەو ڕاهێنەرە دەیدات بەهاندەرانی یانەکەی، چونکە وابڕیاربوو ڕۆناڵدۆ بەشداری جامی سوپەری یانەکەی نەکات بەرانبەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان:

گۆڵپارێز/ کیلۆر ناڤاس – کیکۆ کاسیا و لۆکا زیدان.

بەرگریکار/ کارباخال – خیسۆس فایخۆ – سێرجیۆ رامۆس – ڤاران – ناتچۆ – مارسیلۆ – هێرنادنێز و ئەشرەف حەکیمی.

ناوەند/ کروس- مۆدریچ – کاسیمیرۆ – مارکۆس یۆرێنتی- ئەسینسۆ – ئیسکۆ – ماتیۆ کۆڤاسیچ و دانی سیبایۆس.

هێرشبەر/ رۆناڵدۆ- بایل – بنزیمە- ڤازکێس و مایۆرال. 

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە