بڵاوبوونەوەی وێنەی نەوەكەی كازم ساهیر دەنگدانەوەی لێدەكەوێتەوە

20/07/2017

بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی كوڕەزاكەی هونەرمەندی ناوداری عەرەب كازم ساهیر دەنگدانەوەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.
وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت (سەنا وسام) كە تەمەنی زیاد لە شەش ساڵانە یاری دەكات و وا خۆپیشاندەدات كە دایكی بوكەكەیەتی.
سەناو ئایە-ی خوشكی بەهۆی جیابوونەوەی دایك و باوكیان لە یەكتری لە ئێستادا لەگەڵ دایكیاندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەژین، هەندێك جاریش سەردانی باوكیان دەكەن لە دوبەی.
كازم ساهیر لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایكردبوو كە نازی دوو كوڕەزاكەی هەڵدەگرێت و گۆرانیان بۆ دەلێت، راشیگەیاندبوو بەهۆی ئەوەی كچی نیەو خاوەنی دوو كوڕە بە ناوەكانی (وسام و عومەر) دوو كوڕەزاكەی وەكو كچی خۆی خۆشدەوێن.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە