لە ماوەی سێ ڕۆژدا 10 بەندکراوی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

17/07/2017

لە ماوەی سێ ڕۆژدا 10 بەندکراوی کورد لە چوار گرتووخانەی ئیران لەسێدارە دراون.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی بڵاوی کردووەتەوە لە دوو ڕۆژی چوارشەممە و جومعەی هەفتەی پێشوو و رۆژی شەممەی ڕابردوو، دەزگای دادوەریی ئێران لە گرتووخانەکانی "ورمێ، هەمەدان و کەرەج"،  10 بەندکراوی کوردی لەسێدارە داوە.
ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی "ئیبراهیم سەبزی، خەڵکی هەرسین) و (محەمەد هەمەوەند، خەڵکی لوڕستان) لە گرتووخانەکانی هەمەدان و کەرەج بە تۆمەتی "مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست" لەسێدارە دران.
لە ڕۆژانی هەینی ڕابردوو سێ بەندکراو و ڕۆژی شەممەش دوو بەندکراوی دیکەی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بە تۆمەتی "مادە هۆشبەرەکان، لە  سێدارە دران.
لەلایەکی دیکەشەوە هەمان ڕۆژ لە گرتووخانەی ناوەندیی خوڕەم‌‌ئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستان، سێ بەندکراوی کورد بەناوەکانی (ئەمیر خوڕەم‌ئابادی، نەجمەدین سەفی‌پوور، محەمەد زیودار) هەموویان بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە