كورده فه‌یلییه‌كانی نیشته‌جێی شاری به‌غدا په‌نا بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌به‌ن
كورده فه‌یلییه‌كانی نیشته‌جێی شاری به‌غدا په‌نا بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌به‌ن
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له كوردانی فه‌یلی نیشته‌جێی شاری به‌غدا سه‌ردانی نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد و یاداشتێكیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد. له یاداشته‌كه‌دا باس له دۆخی كوردانی فه‌یلی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كراوه كه له دوای راگه‌یاندنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه له شاری به‌غدا لێیان ده‌كرێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورده فه‌یلییه‌كان ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌كان له رێگه‌ی نامه و به شێوه‌ی راسته‌وخۆش ده‌گاته ده‌ستیان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ده‌ركردنیان له به‌غدا لێده‌كرێت و له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌شدا سێ كه‌سیان لێكوژراوه.
به وته‌ی ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌كان له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان به تایبه‌تی كه‌تائیبی ئه‌هلی حه‌ق و به‌شێك له به‌رپرسه شیعه‌كانی تره‌وه ده‌كرێت.
له دوای ڕاگه‌یاندنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، کوردانی فەیلی كراونه‌ته ئامانج و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ده‌ركردنیان لێده‌كرێت له به‌غدا و تائێستا سێ كه‌سیان به‌و هۆیه‌وه كوژراون.