لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك كۆبوونەوە

5 رۆژ پێش ئێستا

 ئەمڕۆ دووشەممە 17-7-2017 نوێنەری پێنج حزبی كوردستانی كە پێكهاتبوون لە (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) لە شاری كەركوك كۆبوونەوە.

سەرچاوەیەك بە چاودێر نیوزی راگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی سێ بابەت كراوە كە یەكێكیان تەئكیدكردنەوەبوو لە بەشداریكردنی شاری كەركوك لە ریفراندۆمی هەرێم، هەروەها رەتكردنەوەی ئەو سكاڵایەبوو كە لەسەر رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەو شارە تۆماركرابوو. سەرچاوەكە وتیشی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی قەزای حەویجە لە باكووری رۆژئاوای شاری كەركوك لە ژێر دەسەڵاتی گروپی تیرۆرستی داعش لەلایەن بەشداربووانی كۆبوونەوەكەوە تەئكیدی لێكراوەتەوە.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە