شێخ لاهور زانیاری نوێ لەبارەی چارەنوسی بەغدادی ئاشكرادەكات

17/07/2017

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێم رایدەگەیەنێت لە %99 دڵنیان كە ئەبوبەكر بەغدادی لە ژیاندا ماوە.
لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند كە لە %99 دڵنیان لەوەی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی گروپی تیرۆرستی داعش لە ژیاندا ماوەو لە باشووری شاری رەقەیە.
بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری رونیشیكردەوە داعش دوای ئەو شكستەی بەسەریدا هات هاوشێوەی گروپی تیرۆرستی قاعیدە درێژە بە كردەوە تیرۆرستییەكانیان دەدەن.
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاندوە لە داهاتوودا ئەفسەرە هەواڵگرییەكانی سەردەمی رژێمی سەدام سەركردایەتی ئەو گروپە تیرۆرستیە دەكەن و ستراتیژییەتی ئەو رێكخراوە بەڕێوەدەن.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە