بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی هەرێم
گروپی هونەریی دڵخواز، 174 هونەرمەندی شێوەكاری پێكەوە كۆدەكاتەوە

17/07/2017

چاودێر – تایبەت

بۆ یەكەمینجار و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، رۆژانی 12 بۆ 2017/7/17،   گروپی هونەری دڵخواز، كە گروپێكی نوێیە، لە گەلەری نیشتمانی (ئەمنە سورەكە)، یەكەمین پیشانگەی هاوبەشی هونەرمەندانی باشوری كوردستانی كردەوە، لەم پیشانگە ناوازە و بەرفراوانەدا، (174) هونەرمەند هەریەكە و بە كارێك بەشدارییان تێدا كردوە. كە ئەمەش یەكەمینجارە بەو رێژە زۆرە هونەرمەندان لە پێشانگەیەكی هاوبەشدا كۆدەكرێنەوە.

هەڵبژاردنی كارە هونەرییەكان:
سەبارەت بەم پیشانگە بەرفراوانە كە بەپێشانگەی خۆشەویستی ناودەبرێت، هونەرمەند (كامەران قەرەداغی) جێگری سەرۆكی گروپی هونەری دڵخواز بە "چاودێر"ی راگەیاند: دوای دروستبونی ئەم گروپە، بە هەوڵ ‌و هیممەتی كاك مەلا بەختیار، بیرمان لە كردنەوەی پیشانگەیەكی هاوبەشی بەرفراوانی هونەرمەندانی باشوری كوردستان كردەوە، ئەوەبو دوای بانگەواز بۆ كردن ‌و هاتن ‌و چونی 4-5 مانگ هیلاك بون، دواجار ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان بە دەنگ بانگەوازەكەمانەوە هاتن، ئەمە جگە لەوەی كە خۆیشمان دەستنیشانی هەندێ‌ لە هونەرمەندانمان كرد، دواجار (174) تابلۆ رەزامەندی لەسەر درا، لە هەمان كاتدا ژمارەیەكی زۆر تابلۆمان رەفز كرد كە شایستەی بەشداری كردن نەبون ‌و بەكەڵكی پێشانگە نەدەهاتن.
دەربارەی كە ئاخۆ ئەم پێشانگە بەرفراوانە دەبەنە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان وتی: نەخێر، لەبەرئەوەی لە شارەكانی تری هەرێمدا هۆڵی وای تێدا نییە كە ئەم هەمو تابلۆیە لەخۆی بگرێ‌، ناشكرێ‌ نیوەی ببەین ‌و نیوەی جێبهێڵین، بەڵام كارمان لەسەر ئەوە كردوە و رەزامەندیشیان دەربڕیوە كە ئەم پێشانگەیە بەرینە ئەڵمانیا، بۆ ئەمەیشیان ناتوانین هەموو تابلۆكان ببەین لەبەر گەورەیی قەبارەیان، بە ئومێدی ئەوەی لە مانگی (8)ی ئەمساڵدا، ئەو پێشانگەیە لەو وڵاتە بكەینەوە.
سەبارەت بەوەی كە ئاخۆ ئەم گروپە هەر تەنیا لە كاری پێشانگەدا كاردەكەن وتی: نەخێر كار كردن لەم گروپەدا هەر بە تەنیا پێشانگە نییە، بەڵكو شانۆ، میوزیك، سینەما، جواننوسی ‌و كاری تریش دەگرێتەخۆ، دەمانەوێ‌ لە گروپ دەرچین ‌و هەنگاوی زیاتر بنێین.
بۆ كاری داهاتویشیان ئاماژەی بەوەدا كە: بەنیازی كردنەوەی پیشانگەیەكین كە (25-30) هونەرمەند لەخۆدەگرێ‌ لە شێوەی (سیمپۆزیۆم)، كە هونەرمەندەكە راستەوخۆ لە شەقامەكاندا وێنە دەكێشێ‌ ‌و پاشان لە پێشانگەیەكدا نمایش دەكرێ‌ ‌و سەرجەم داهاتەكەشی بۆ نەخۆشخانەی هیوایە.
لە ئێستاشدا لە هەوڵی ئەوەداین كە بیمەی تەندروستی بۆ ئەندامانی گروپ دروستبكەین، تا لە هەمو بوارەكاندا كارئاسانییان بۆ بكرێت، هەتا رێز و خۆشەویستی زیاتر بگەڕێتەوە بۆ هونەرمەند بە مانا گشتییەكەی.

ئاشكراكردنی ئاستە جیاوازەكان:
هەر سەبارەت بەم پێشانگەیە هونەرمەند (كەیهان محەمەد) لێپرسراوی پەیكەرسازی لە گروپی هونەری دڵخواز بە "چاودێر"ی راگەیاند: ئەمە هەنگاوێكی دڵخۆشكەرەو تاكو ئێستا نەكراوە و دڵنیام هەنگاوی باشتری بەدوادا دێت، كۆكردنەوە و كۆبونەوەی ئەم هەمو تابلۆ و هونەرمەندانە خۆی لە خۆیدا سەركەوتنە، چونكە ئەم ئاڵوگۆڕ و تێكەڵبونە هونەرییە، ئاستە جیاوازەكان ئاشكرا دەكات، هەم لە روی فكر و هێڵ و ڕەنگ ‌و پەیوەندییەوە.
ناوبراو دەشڵێت: كردنەوەی ئەم پێشانگەیە پڕاوپڕی كردین لە خۆشەویستی، یەكێ‌ لە كاریگەرییەكانی ئەم پیشانگەیە ئەوەیە كە هونەرمەند كاری خۆی ‌و هاوڕێكەی دەبینێ‌ ‌و بەراوردی دەكات، تا هونەرمەندان خۆیان لەناو یەكتریدا بدۆزنەوە، بانگەوازەكەشمان بۆ هەمو هونەرمەندان بوە، تا كەس لەم كاروانە بەجێنەمێنێ‌.

هونەرمەندە بەشداربوەكان:
ئەو هونەرمەندانەی لەم پێشانگەیەدا بەشدارییان كردوە بریتین لە:

(ئەحمەد خانەقینی، ئیدریس رەمەزان، ئاری بابان، ئەزهار حازم، ئەڤین سابیر، ئەڤین عەلی، ئەفراح عەبدولقادر، ئیقبال ئەلزەهاوی، ئاكام قوربانی، ئەكرەم سەعید، ئاكۆ غەریب، ئامانج جەبار، ئاوارە جەلال، ئۆژین عومەر، گوزڵم نەجات، ئۆشین ئیحسان، ئاوێزان عوسمان، باوان وەلید، بڕیار محەمەد، تاژان سۆران، تاژان فەخرەدین، تارا حەسیب، تەیب عەبدولڕەحمان، تریفە نوری، جومانە ئەلزەهاوی، حیكمەت هندی، خەبات حەسەن، خەلیل عەلی، خۆشی شەوقی، داركۆ عەباس، دانا ئیبراهیم، دانیە خالید، دڵخۆش محەمەد، دڵشاد ئیسماعیل، دڵشاد بەهادین، دڵشاد كوێستانی، دلۆڤان عەفان، ژیان تەها، رەنج محەمەد، روەیدا حسێن، رەوف حەسەن، زانا ئەحمەد، زانیار ئەحمەد، زەهرا نوعمان، زێرەڤان عەلی، سارا كەمال، سامان عوسمان، سەرچڵ شەوقی، ستار قادر، سمیە شیروان، سۆلاڤ محەمەد، سیروان نەورۆز، شادان عەلی، شوان سمكۆ، شیروان حەسەن، شەیما وەلید، شێنێ‌ وشیار، صاحب حەكیم، صالح ئەلنەجار، سەباح بەهادین، ستار عەلی، گۆران جەبار، گوڵاڵە حەمید، گۆنا محەمەد، عەباس ئەلزەهاوی، عەدنان سابیر، عەدنان عەبدولقادر، عەلی جۆڵا، عەلی كەریم، غەزال محەمەد، فارس سەفەر، فارس تەمر، فەرهاد حەمەئەمین، فرود باقی، فریاد حسێن، كارزان عەبدولڕەحمان، كارینا حەمید، كامەران قەرەداغی، كامەران نوری، كاوە بابان، كوردستان ئەحمەد، كوردۆ حەمەعەلی، كۆچەر شەریف، ماجید شالیار، موحسین عەلی، محەمەد وەلید، محەمەد ساڵح، محەمەد عەبدولستار، محەمەد فەتاح، میهرەبان محەمەد، میدیا محەمەد، نامۆ محەمەد، نەبەز عومەر، نەورۆز سەحاب، نژیار تەحسین، نیاز عوسمان، هادی رەسول، هاژە خالید، هاكار محەمەد، هاوسەر دلێر، هەژار قادر، هەڵمەت خەلیل، هەڵوان عادل، هەورامان جەلال، هێمن عومەر، هیوا عومەر، وەهبی رەسول، یاسین عەلی، دڵگەش جاسم، دلیار قاسم، شلۆڤە عیزەت، ئاری سەلاح، سەباح جەزراوی، بەها قەرەداغی، سەلاح خواڕەحم، شەنگ عەباس، بەخشین نوری، بەناز رەوف، تەرزە ئەحمەد، دڵیار قاسم، ژیان مەحمود، رۆژگار كەمال، رەوف عومەر، سازان عەلی، سۆزە حەمەساڵح، عەزیز موحسین، كانیاو خورشید، نزار هادی، نەعیمە محەمەد، ڤیان ئەحمەد، توانا چەمچەماڵی، شكار ئەحمەد، هەدیە رەوف، ئاسۆ محەمەد، بەیان مانی، بەختیار هەڵەبجەیی، بەكر عومەر، بەهار رەوف، دلێر كامەران، دیاری رەشید، شوان عەبد، چێنەر نزار، عادل عەبدوڵڵا، كەیهان محەمەد، محەمەد شەرەفەدین، محەمەد وەلید، ئەحمەد سەعید، ئەزمەر ساڵح، بەختیار كەریم، بورهان محێدین، بەهرۆز محەمەد، پێشەوا (ئەحمەد سەعید)، خالید زەنگەنە، دارا نوری، دانا رەشید، دێرین نوری، ریاز هادی، زریان نامیق، سەردار سەلیم، سۆران كەمال، سیروان كەمال، لانە رزگار، سالح محەمەد، سدیق حەمەئەمین، سەلام خواڕەحم، گۆران محەمەد، عەبدولڕەحمان ئەحمەد، عەبدولسەمیع فاتح، عومەر سەلیم، فەهمی ئەحمەد، موحسین حسێن، نەریمان عوسمان، نەهرۆ قادر، هیوا حەمەساڵح).

مەلا بەختیار: هەر دەگەنە ئەو دیو چیا
گروپی هونەری دڵخواز، كە خاوەنی بیرۆكەو جێبەجێكردنی ئەم پێشانگە فراوانەیە، گروپێكی نوێیەو لە لایەن چەند هونەرمەندێكی بە ئەزمونەوە دامەزراوە، مەلا بەختیاریش وەك هونەردۆستێك، سەرۆكی ئەم رێكخراوە هونەریەیەو ستافی دامەزرێنەری گروپەكەش پێكهاتون لە:
-مەلا بەختیار سەرۆكی گروپ. كامەران قەرەداغی جێگری سەرۆك. رەوف عومەر لێپرسراوی سیرامیك. سامان عوسمان لێپرسراوی شانۆ. ئامانج جەبار لێپرسراوی شێوەكار. كەیهان محەمەد لێپرسراوی پەیكەرسازی. كارینا حەمید دەستەی دامەزرێنەر. تاژان سۆران دەستەی دامەزرێنەر.
هەر سەبارەت بە پێشانگە هاوبەشە فراوانەكە، گروپی هونەری دڵخواز كتێبێكی لەسەر تەواوی (174) هونەرمەندەكە و كارەكانیان بە ناوی (تابلۆنما) بڵاوكردەوە، كە تێیدا ناوی هونەرمەندە بەشداربوەكان ‌و كارەكانیانی تێدا خراوەتەڕو كە لە پێشانگەكەدا بەشداربون، هاوكات هەر لە (تابلۆنما)دا مەلا بەختیار وەكو سەرۆكی گروپەكە پێشەكییەكی نوسیوە كە تێیدا دەڵێت:
گروپی هونەری دڵخواز، رەوتێكی هونەری نوێیە، كەوتۆتە بزاوت. ئەم بزاوتە هونەرییە، زادەی سەردەمی تان‌و پۆچنی مەدەنییەت ‌و دەوڵەتی هاوڵاتی ‌و پەلوپۆهاویشتنی ئازادییەكانە، لە چارەكە سەدەی رابردودا فەلسەفەی نەزۆك ‌و هزری كۆپی گەرا ناوەندێكی خوێنەواری لە بازنەی ئەركەكان ترازان، سیاسەت، هەڵچون ‌و داچونی هەبو، ئابوری تەپی.. زاری بێ‌ زاری زایەڵەی دا، بەڵام هونەر و هونەری شێوەكاری سفت ‌و سۆڵ مایەوە، بەردەوام پێشانگە دیدەی هونەردۆستانی رۆشنا دەكرد و داهێنانیش هۆگرانی هونەری دەبوژاندەوە، ئەدی، هونەر پزیسكی رێنسانسی ئیتالیا و رۆژئاوا نەبو؟!، هەر ئەو پزیسكە رۆشنگەری نەكردە وێستگەی دابڕان لە كۆنەپەرستان؟!، راستیمان گوتوە كە جەخت دەكەینەوە: هونەر و زانست، بۆ ئازادی ئەندێشە، چەمكی لەدایكبوی ژانی سەرفرازی ئەقڵن. دەی.. ئەوەتا هونەری دڵخوازیش هاوزای راچەنینی رۆشنگەری هاوچەرخ جڵەوی ئەسپەشێی بەرداو لە ماوەیەكی كورتدا، مەودایەكی درێژی بڕی، دور لە دەستكەوت بە هاندەری بزاوتێكی هونەرییەوە، بزواو سەرانسەری باشوری تەی كرد و تواناكانی دۆزییەوە.
تازە عەیبی سواربون بە دو عەیب دابەزین ناگۆڕنەوە، بەندەش.. بەچێژی هونەردۆستییەوە، كە لە هەرزەكاریمەوە لە قوتابخانەی خانەقینەوە تیامدا پژاوە، بمپەرژێ‌ ئێستاش درێغی ناكەم كەژاوە لە سەرەتایە.. بەڵام رازاوەیە بە هونەری هاوچەشن ‌و بەهرەی رەنگاورەنگ.

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە