رۆناڵدۆ بەشداری یاری سوپەری ئەوروپی ناكات

17/07/2017

 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایان كرد: كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی شاهانە بەشداری یاری سوپەری ئەوروپا ناكات كە رۆژی 8 ی ئابی داهاتوو لە نێوان یانەی ریاڵ مەدرید‌و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڕێوە دەچێت.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە: بۆ ساڵی دوەم لەسەر یەك رۆناڵدۆ بەشداری یاری سوپەری ئەوروپی ناكات پاش ئەوەی ساڵی رابردووش بەرامبەر بە سیڤیلیا یاری نەكرد.

ئاماژەی بەوەش كرد: زەینەدین زێدان ی راهێنەر خوازیارە یەك مانگ پشوو بدات بە رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئاستی تەواوی توانای جەستەیی خۆی.

رۆناڵدۆ بە هۆی بەشداری كردنی لە جامی كیشوەرەكان، درەنگرت لە یاریزانەكانی دیكە پشووی وەرگرت بۆیە لە یاری سوپەریش بەشداری ناكات تا پشووەكەی درێژ بێتەوە. ماركا رونیشی كردۆتەوە: رۆناڵدۆ بۆ یاری رۆیشتنی سوپەری ئیسپانیا دەگەڕێتەوە كە بەرامبەر بەرشەلۆنە دەبێت لە یاریگای كامپ نوو.

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە