ئەندێشە کۆمەڵێک کتێبی نوێ بڵاو دەکاتەوە

6 رۆژ پێش ئێستا

ئەندێشە کۆمەڵێک کتێبی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئا:ڕەخنەی چاودێر

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو، ٥ - ٦/ ٧/ ٢٠١٧ لە مەڕاسیمێكدا ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە لە سلێمانی 13 كتێبی نوێی بڵاو كردەوە كە تیایدا چەندین كتێبی گرنگ و پێویستی لەسەر فەیلەسوفی فەڕەنسی میشێل فۆكۆ تێدابوو. ئێمە لێرەدا ناوی هەندێك لەو كتێبانەتان بۆ دەنووسین كە دەتوانن لە ناوەند و كتێبفرۆشییەكانی كوردستان و ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە دەستتان بكەوێت.

١- مێژووی سێکسواڵیتە، مێشێل فوکۆ، وەرگێڕانی: د. کاوە دەستوورە.
٢- ئەخلاق و بەرگری، دەربارەی کارەکانی فوکۆ، نووسینی: د. مەریوان وریا قانع.
٣- وشەکان و شتەکان، مێشێل فۆکۆ، وەرگێڕانی: ئارام ئەمین شوانی.
٤- جیهانی میشێل فۆکۆ، کۆمەڵێک نووسەر، وەڕگێرانی: ئاوات ئەحمەد.
٥- ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوە، مێشێل فۆکۆ، وەرگێڕانی: هەژار مەجید.
٦- چەتەکانی خوا، عەبدولڕەزاق جوبران، وەرگێڕانی: فیدا مورادخان.
 ٧- فادیمە شاهینداڵ، کوشتن و کاردانەوەی کۆمەڵگا، ئۆڵف برۆبێری، وەرگێڕانی: نووری کەریم.
٨-بەختەوەری و بێدەنگی، نووسینی: د. مەریوان وریا قانع.
٩-چاپی دووەمی هەورەكانی دانیال، نووسینی: بەختیار عەلی.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە