بانگكردنی‌ منداڵ به‌ناوی‌ ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ چییه‌؟

16/07/2017

بانگكردنی‌ منداڵ به‌ناوی‌ ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ چییه‌؟

زۆرێك له‌و وشانه‌ی‌ باوكان‌و دایكان ده‌یده‌ن به‌گوێی‌ منداڵه‌كانیاندا كاریگه‌ری‌ دیاری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبونی‌ كه‌سێتی‌ منداڵ چ به‌باره‌ خراپه‌كه‌یدا بێت یان ئه‌و وشانه‌ی‌ باش‌و هانده‌رن بۆی‌، واتا وشه‌ خراپه‌كان ده‌بنه‌هۆی‌ شكاندنی‌ كه‌سێتی‌ منداڵ‌و بێ‌ ڕێزیكردن به‌رامبه‌ری‌ له‌دیارین ئه‌و وشانه‌ بانگرنكردنی‌ منداڵه‌ به‌ناوی‌ ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌.

منداڵ پێویستی‌ به‌مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و وشانه‌ی‌ گوێی‌ لێده‌بێت له‌كاتی‌ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا یاخود بانگكردنی‌ یاخود ده‌خرێته‌ پێش‌و پاشی‌ ناوه‌كه‌یه‌وه‌‌و به‌تایبه‌تی‌ كاتێك له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیه‌وه‌ پێی‌ ده‌وترێت. چونكه‌ منداڵ خۆی‌ له‌چاوی‌ دایك‌و باوكیه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌ چۆن قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن چۆن مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ناوهێنانی‌ منداڵ به‌ئاژه‌ڵان یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌ خراپه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ‌و زۆرێك له‌باوكان‌و دایكان ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌مه‌ستیش نه‌بێت نابێت ئه‌و وشانه‌ بوترێت، وه‌ك “ئه‌ی‌ سه‌گ” یان “ئه‌ی‌ ئاژه‌ڵ”. ئه‌و وشانه‌ له‌به‌های‌ ئه‌و منداڵه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌‌و هه‌ست به‌كه‌می‌ خۆی‌ ده‌كات‌و كاردنه‌وه‌یه‌كی‌ خراپی‌ ده‌رونی‌ له‌سه‌ر دروستده‌كات‌و له‌رێزو به‌های‌ كه‌سێتی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌‌و هه‌میشه‌ واهه‌ستده‌كات ئه‌و شایه‌نی‌ زۆر شت نیه‌و به‌كه‌م ته‌ماشای‌ خۆی‌ ده‌كات دواجار ناتوانێت هیچ به‌رگریه‌ك له‌خۆی‌ بكات.

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە