بەرەو بیست‌و یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

13/07/2017

رۆژی پێنج شەممە 13 ی تەمموزی 2017، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ بیست‌و یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لەگەڵ سەرۆك‌و دەستەی بەڕێوەبەرەی بنكەی روناكبیری گەلاوێژ كۆبووەوەو، پاشان جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە كرایەوە:
1-    فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە رۆژی دوو شەممە رێككەوتی 2017/11/21، سازدەكرێت.
2-    دروشمی فێستیڤاڵەكە بریتیە لە (ڕووەو تێپەڕین لە چوارچێوە داخراوەكان).
3-    كردنەوەی سایتی ئەلكترۆنی گەلاوێژ بەشێوەیەكی رەسمی لە ژێر ناونیشانی، www.galawej.com.
4-    لە ئەمڕۆوه،  13 ی تەمموزی 2017، بابەتەكانی (شیعر، چیرۆك، لێكۆڵینەوە) وەردەگیرێت بۆ پێشبڕكێی گەلاوێژ كە تا 15 ی ئەیلولی 2017، بەردەوام بابەتەكان وەردەگیرێن بەم ئیمەیڵە: galawij21@gmail.com.
5-    جگە لە خەڵاتی (حسێن عارف) خەڵاتێكی دیكەمان دەبێت بۆ نووسەرێكی بیانی بە ناوی (خەڵاتی سەربەخۆیی).
6-    خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەناوی یەكەمین نووسەر یان رۆژنامەنووس دەبێت كە بووەتە قوربانی دەستی تیرۆرستانی داعش.
7-    دیالۆگی رۆشنبیری ئەمساڵ، (دیالۆگی كلتوریی كوردی – روسی) دەبێت كە تەوەرە سەرەكییەكانی بریتین لە: كاریگەری ئەدەبی روسی لەسەر ئەدەب‌و كلتوری ناوچەكە بەگشتی‌و ئەدەب‌و رۆشنبیریی كوردی بەتایبەتی، رۆڵی خۆرهەڵاتناسی لەو بوارەدا، كوردناسی رووسی، كوردەكانی روسیا، ئەویش بە ئامادەبوونی نووسەران‌و رۆشنبیرانی كوردو رووس.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە