باتیستوتا داوایکردووە هەردوو قاچی ببڕنەوە

12/07/2017

گابرێل باتیستوتا، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی، دوای‌ وازهێنانی‌ له‌یاریكردن، به‌هۆی‌ هه‌ستکردن به‌ئازارێكی‌ زۆر داوای‌ له‌ پزیشكه‌كان كردوه‌ هه‌ردوو قاچی‌ ببڕنه‌وه‌، چه‌ند جارێكهیش داوای‌ له‌ پزیشكه‌كان كردوه‌ قاچه‌كانی‌ ببڕنه‌وه‌، به‌ڵام ره‌تیانكردۆته‌وه‌‌و چاره‌سه‌ریان بۆ داناوه‌.

گابرێل باتیستوتا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشكرایكرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كجاری‌ وازی‌ له‌یاریكردن هێناوه‌، روبه‌ڕوی‌ نه‌خۆشیی زۆر بۆته‌وه‌‌و ته‌ندروستی‌ له‌دۆخێكی‌ خراپدابوه‌.
باتیستوتا وتیشی‌ "ئێستاش هه‌ست به‌ئازارێكی‌ زۆر ده‌كه‌م كه‌ به‌ڕێگادا ده‌ڕۆم، ناتوانم وه‌ك كه‌سێكی‌ ئاسایی ڕێ بكه‌م، 17 ساڵ یاریكردن له‌یاریگادا شتێكی‌ قورسه‌‌و ئێستاش به‌هۆی‌ ئازاره‌وه‌ ده‌ناڵێنم".
له‌به‌شێكیتری‌ قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌ رایگه‌یاند، تۆپی‌ پێ شتی‌ زۆری‌ پێبه‌خشیوه‌، به‌ڵام ته‌ندروستیه‌كی‌ باشی‌ لێسه‌ندوه‌‌و ژیانی‌ وه‌ك كه‌سانی‌ ئاسایی نیه‌.

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە