بەپەلە

لە ئاوێنەی شكاو ... وردوخاشتر

5 رۆژ پێش ئێستا

لە ئاوێنەی شكاو ... وردوخاشتر
دانا ئەحمەد - هەولێر

ژیان زۆری بە دەمەوە نەماوە
لێ‌ تەمەنێكی دیكەش قەرزكەم
فریای كۆكردنەوەی خۆم ناكەوم
             ***
ڕۆژگار چاوەڕێی كەس ناكات
ژیان هێند بەساڵاچووە
تاقەتی ئاوڕدانەوەی نییە
***
بەدەم چیتەوە پێبكەنم ژیان
ئامادە نەبووی گوێ‌ لە هاوارێكم بگری
چاوەڕێ‌ مەبە بە دوعاكانت بڵێم ئامین
***
ژیان ئاوێنەیەكە
نازانم من شكاوم یان ئەو
بەڵام هەركات تێیدا خۆم دەبینم وردوخاشم


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە