بەپەلە

وەفدی ئەنجومەنی كۆمیسارانی كۆمیسیۆن گەیشتنە هەولێر.

5 رۆژ پێش ئێستا


ئەمرۆ چوارشەممە وەفدی ئەنجومەنی كۆمیساران گەیشتنە شاری هەولێر بە ئامانجی هەژماركردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانەی كە تانەیان لێدراوە.
لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی رەسمی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمرۆ پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستی لە پارێزگاكانی موسەناو دیوانیە كۆتایی پێهات بەمەش پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستی بۆ شەش پارێزگا كۆتای هات كە بریتین لە بەسرە و میسان وناصریە وموسەنا و دیوانیە و واست پاش ئەوەی ئەو سندوقانەی كە تانەیان لێدرابوو گەیندرانە ناوەندی هەژماركردنەوەی دەستی لە بەغدا. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە سەر لەبەیانی ئەمرۆ ئەنجومەنی كۆمیساران گەیشتونەتە شاری هەولێر بەمەبەستی هەژماركردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانەی كە سكاڵاو تانەی لەسەربوو 
وتیشی پرۆسەكە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی كۆمیساران  بەرێوده چێت .
باسی لەوەشكرد نۆێنەرانی نەتەوە یەكگرتوەكان و نۆێنەری قەوارەو حزبە سیاسیەكان و دەزگاكانی راگەیاندن دەتوانن ئامادەی پرۆسەكە بن.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە