بەپەلە

ژنراڵێكی ئەمریكی هۆشداری سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

5 رۆژ پێش ئێستا


ژنراڵ مایك ناغاتا كە ژنراڵێكی سوپای ئەمریكایە هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی رێكخراوی تێرۆریستی داعش لەعیراق وسوریا 
ناغاتا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەزاران چەكداری داعش لەوناوچانەی كە لەدەستیان دابوو لە سوریا وعیراق هەڵهاتوون رویان كردوەتە چەند ناوچەیەكی دیكە ، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و كۆتایی پێهێنانیان.
ناغاتا راشیگەیاند: ئەوەی لەعیراق روودەدات پاش تێكشكاندنی داعش دەركەوتنی ئەو چەكدارانەیە بە بەرگێكی نوێ وجیاواز 
وتیشی لەوانەیە رێكخراوێكی تێرۆریستی دیكە دروست بێت لەناوچەكە بەڵام بە ناوێكی نوێ.
باسی لەوەشكرد بریاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا رێگە خۆش دەكات تێرۆریستان رێزەكانی خۆیان رێكبخەنەوە ، روونیشیكردەوە بریاری كشانەوە بەتەنها لەدەسەڵاتی سەرۆك ترامپ دایە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە