بەپەلە

عیراق : گەرەكیكی بەسرە گەرمترین ناوچەی جیهانە.

5 رۆژ پێش ئێستا


لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەچوارچێوەی خشتەیەكدا كە 15 گەرمترین شاری جیهان لەخۆدەگرێت لە گەرەكێكی پارێزگای بەسرە بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە وێستگەی بلاسیرفیلی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا خشتەیەكی بەناوی ئەو ناوچانە بڵاوكردەوە كە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆماركرابوو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا.
بەگۆێرەی خشتەكە ناوچەی حوسێن لە پارێزگای بەسرە بەرزترین پلەی گەرمی تێدا تۆماركرابوو كە پلەكانی گەرما لەو گەرەكە گەیشتوەتە 51 پلەكە بەرزترین پلەی گەرمی بوو لەجیهاندا ،پاش ئەویش شاری ئەهواز هات لە ئێران كە پلەكانی گەرما لەو شارە گەیشتوەتە 50.8 پلەی سلیلیزی بەپلەی سێهەمیش شاری ئابادان دێت كە پلەكانی گەرما لەو شارە گەیشتوەتە  50.7پلە .
بەگۆێرەی خشتەكە فرۆكەخانەی بەسرە بە پلەی شەشەم هاتوە لە ریزبەندیەكە و پلەكانی گەرما گەیشتوەتە 50.2 پلەی سلیلیزی ولەدوای فرۆكەخانەی بەسرەش ناوچەی فاودێت كە پلەكانی گەرما گەیشتوەتە 50 پلە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە