بەپەلە

عیراق لە 2020 سەرژمێری گشتی ئەنجام دەدرێت

5 رۆژ پێش ئێستا


وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە بەردەوامە لە ئامادە كارییەكانی بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ساڵی 2020
وەزارەتی پلاندان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لە سێ دەیەیی رابردوودا تێكڕای گەشەی دانیشتوان لە عیراق دابەزیوە ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی تێكڕای پیتاندن لەعیراق كە دابەزینێكی بەرچاوی بەخوەوە بینیوە لە ساڵانی هەشتەكان رێژەی منداڵ بوون 6 منداڵ بوە بەڵام ساڵی 2017 كەمیكردوە بۆ 4 منداڵ .
لە راگەیاندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە تێكڕای بڵاوبونەوەی ئامرازەكانی نەهێشتنی دووگیانی بەڕێژەی 60% لای ژنان زیادی كردوە 
لە راگەیاندراوەكە ئەوەش هاتوە خێزانە عیراقیەكان بیریان لە باشتركردنی خۆشگوزەرانی خێزانەكەیان كردوەتەوە بایەخ بە باشتركردنی جۆری ژیانیان دەدەن چونكە كاریگەری هەیە لەسەر خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی كۆمەڵگەو بەرەوپێشبردنی .

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە