بەپەلە

په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا

5 رۆژ پێش ئێستا


چاودێرنیوز: ئه‌مڕۆ له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌رپڕۆژه‌ یاسایی هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بڕیاری له‌سه‌ر دوو ماده‌ دا.

له‌و دانیشتنه‌دا، لەماددەی یەكەمی پرۆژە یاساكەدا هاتووە " هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نەدرێت، ئەم ماددەیەش بەدەنگی 44 ئەندامی پەرلەمان پەسەندكراو و 16 ئەندام دژی بوون."

مادده‌ی دووه‌میش، تایبه‌ت بوو به‌كاركردن له‌ باسایی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ ژماره‌ 2ی ساڵی 2017یه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت، ئەم ماددەیەش دوای زیادكردنی ئەم بڕگەیە كە دەڵێت،  دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكار و ئەركەكانی بەردەوام دەبێت و لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.ئەم ماددەیە بەدەنگی 34  ئەندامی پەرلەمان پەسەند كراو 25 ئەندامی پەرلەمانیش دژی ئەو ماددەیە دەنگیان دا.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە