بەپەلە

ئەژماركردنەوەی دەستی بۆ 220سندوق دەكرێت لەهەولێر

6 رۆژ پێش ئێستا


ئەمرۆ سێشەممە سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە بریارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەژماركردنەوەی دەستی بۆ 220 سندوقی دەنگدان لە هەولێر بكرێت كە تانەی لێگیراوە.
 سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ،پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە شاری هەولێر دەستپێدەكات .
روونیشیكردەوە ئەو سندوقانەی كە ئەژماركردنەوەی بۆ دەكرێت لەو سندوقانەن كە تانەیان لێدراوەو تایبەتن بەدەنگدانی تایبەتی وگشتی.
ئاشكراشی كردوە ئەو سندوقانە لە دوو شۆێن ئەژماردەكرێنەوە بەشێكیان كە بریتیە لە 134 سندوق لە هۆڵی شادی لە پارێزگای هەولێر ئەژماردەكرێنەوەو ئەوانی تریش كە بریتین لە 86 سندوق لە بەغدا دەكرێت چونكە ئەو سندوقانە پێشتر نێردرابوو بۆ بارەگای كۆمسیۆنی بالا لەبەغدا.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە