بەپەلە

موچەی پەرلەمانتارە خانەنشیكراوەكان یەكدخریت

6 رۆژ پێش ئێستا


دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشتری پەرلەمان كە خانەنشینكراون بە لە80%ی كۆی گشتیی موچەكانیان خانەنشینكراون، بەڵام بەپێی یاسای چاكسازی گۆڕانكاری لەو بڕگەیەدا كراوە ".

وتیشی:"بەگوێرەی ئەو بڕگەو مادانەی لەیاسای چاكسازیدا پەسەندكراوە، لەم خولەی پەرلەمان و خولەكانی داهاتوشدا بە لە50%ی موچەكانیان پەرلەمانتاران خانەنشیندەكرێن".
ماوەتی ئەوەشی ڕونكردەوە، "هەوڵدەدەن سەرجەم موچەی پەرلەمانتارە خانەنشیكراوەكان بەشێوازێك یەكبخەینەوە كە ئەوانەی خولەكانی پێشتریش ئەم یاسایەیان بەسەردا جێبەجێبكرێت".
باسی لەوەش كرد بەشێك لەو پەرلەمانتارە خانەنشینكراوانە ڕایانگەیاندوە ئەگەر یاساكەیان بەسەردا جێبەجێبكرێت، ئەوا لەدادگای فیدراڵی تانەی لێدەدەن، چونكە وتویانە ناكرێت بژێوی خۆیان و خێزانیان كەمبكرێتەوە. ".
راشیگەیاند:"چاوەڕواندەكرێت جارێكی دیكە  ئەو یاسایە لەپەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و ئەو بڕگەو مادانە كە سەرنج و تێبینی لەسەر هەبوە، یەكلابكرێتەوە

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە