بەپەلە

مه‌لا به‌ختیار: له‌به‌رامبه‌ر كه‌ركوك، به‌شێكی هێزه‌ كوردستانیه‌كان، سیاسه‌تیان رژایه‌ جۆگه‌له‌ بۆگه‌نه‌كانی ته‌عریبی نوێ‌

7 رۆژ پێش ئێستا

فه‌یسبوكنامه‌ی ژماره‌ (47)
كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان چاره‌نوسمانن
له‌دوای روخاندنی سه‌دامه‌وه‌، چوار هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوكدا كراوه‌. له‌یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێهه‌م هه‌ڵبژاردندا، توركمان‌و عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان، دژی كوردستانیبونی كه‌ركوك بون. له‌چواره‌مدا، به‌شێكی هێزه‌ كوردستانیه‌كان، سیاسه‌تیان رژایه‌ جۆگه‌له‌ بۆگه‌نه‌كانی ته‌عریبی نوێ‌. كار گه‌یشته‌ تومه‌تی (خاك فرۆشتن)‌و (ته‌زویرچی)‌و تومه‌تگه‌لی تریش. یه‌كێتی، له‌خۆی دڵنیا بوو، بۆیه‌ ناسیاسیه‌كان، نه‌یانتوانی رامانبكێشنه‌ مه‌یدانی شه‌ڕی لاوه‌كی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تائێستا وتومانه‌، دادگای فیدراڵی چی بڵێ‌ وا ده‌كه‌ین. ئێستا دوای ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌نگه‌كان، تانه‌و تومه‌ته‌كان درانه‌ به‌ر ئه‌شیعه‌ی ساغكردنه‌وه‌.
یه‌كێتی.. ئه‌مجاره‌ش پشووی شۆڕشگێڕانه‌ی پاراست. بۆ له‌مه‌ودوا، چاوه‌ڕێی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ین، كه‌ پرسی چاره‌نوسمان له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان لاواز ده‌كه‌ن. ئێمه‌ تێده‌گه‌ین سه‌رۆكخواز‌و نه‌یاره‌كانمان بۆ توند بون. به‌ڵام لایه‌نی وا هه‌بوون، دۆستی ته‌نگانه‌یان بوین‌وهه‌ین، ئه‌ی ئه‌مانه‌ بۆچی هه‌ڵچون؟ بۆچی ئه‌مانیش خۆیان خسته‌ گه‌رده‌لولی پۆپۆلیستی؟!
تانه‌ی یاسایی له‌هه‌ڵبژاردندا ره‌وایه‌، به‌ڵام گۆڕینی ئاڕاسته‌ی سیاسی به‌هۆی تانه‌وه‌ دژی یه‌كێتی، ئازاری دۆستایه‌تی داین. وێڕاش، به‌هیواین، ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان، سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كان راستبكه‌نه‌وه‌. ده‌رگاكانی دۆستایه‌تی یه‌كێتی، هێشتا كراوه‌یه‌. با بزانین به‌رامبه‌ره‌كانمان سیاسه‌تی راست ده‌گرنه‌به‌ر، یان پێچه‌وانه‌كه‌ی!

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە