بەپەلە

پێشبڕکێیەک لە ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت

پێش 2 هەفتە


ئاماده‌كاری بۆ خولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵیش مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێكه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

فوئاد جه‌لال، به‌ڕێوبه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم، دەربارەی کورتە فیلم ڕاگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هه‌مانشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو،  پێشبڕكێیه‌ك بۆ سیناریۆ ئه‌نجامده‌دات، له‌هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، باشترین خه‌ڵاتی سیناریۆی به‌خشیوه‌ له‌سنوری سلێمانی، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ پێشبڕكێكه‌ فراوانتر ده‌كرێت بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان. 
وتیشی:" وه‌رگرتنی سیناریۆكان له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا 1-9-2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی خواستی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌پێی مه‌رجه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دوو ئیمه‌یڵه‌وه‌ سیناریۆكانیان بنێرن (Masti.Film@gmail.com، Masti.Film@yahoo.com) ".
ئاماژه‌ی به‌مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی سیناریۆكانیش كردو وتی: "مه‌رجه‌ سیناریۆكه‌ به‌زمانی كوردی نووسرابێت و به‌فۆنتی 16 تایپ كرابێت، پێشبڕكێكه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ كورته‌ فیلمه‌ نابێت له‌ 25 خوله‌ك زیاتر بێت، مه‌رجیش نییه‌ سیناریۆكان له‌رووی ستراكچه‌ره‌وه‌ ته‌واوبن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه‌ چیرۆكی بیرۆكه‌كه‌ ڕوون بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كاتی بردنه‌وه‌ی باشترین سیناریۆ مه‌رج نییه‌ كۆمپانیای مه‌ستی فیلم ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌ بدات به‌ سیناریۆنووس، به‌ڵام هه‌موو مافێكی مادی و مه‌عنه‌وی پارێزراو ده‌بێت و له‌ كاتی جێبه‌جێكردنیشیدا پرۆژه‌كه‌ ده‌بێته‌ موڵكی هاوبه‌شی نوسه‌رو كۆمپانیا.

له‌خولی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه‌ له‌ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌چوو شوان عه‌توف بوو بەبراوەی پێشبڕکێکە،   له‌خولی دووه‌میش لەساڵی 2017 عه‌تا حمه‌ ساڵح بوو به‌براوه‌ی پێشبڕكێكه‌.

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە