بەپەلە

كرواتیا دەگاتە یاری چارەكی كۆتایی لە جامی جیهانی.

پێش 2 هەفتە


پاش ئەو یاریەی كە 120 خوولەك بەردەوام بوو هەڵبژاردەی كرواتیا توانی بلیتی گەیشتن بە یاری چارەكی كۆتایی جامی جیهان بەدەستبهێنیت كە لە ئێستادا رووسیا میوانداری دەكات ،ئەویش پاش بردنەوەیەكی قورس لە هەڵبژاردەی دانیمارك بە ئەنجامی 3گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ كەلە یاریگای نیزنی نوفجورود بەرێوەچوو لە چوارچێوەی خوولی 16 ی پاڵەوانێتیەكە.
كاتی رەسمی یاریەكە بە ئەنجامی یەك گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتای هات كەلە یاریگای نیزنی نوفجورود بەرێوەچوو لە چوارچێوەی خوولی 16 ی پاڵەوانێتیەكە 
سەرەتا یاریەكە و لە خوولەكی 2 یاریزان ماتیاس یۆرگنسن  یاریزانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی دانیمارك توانی گوڵی یەكەم بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماربكات، زۆری نەخایاند و لەخولەكی 4 یاریزان ماریۆمانزوكینچ گۆڵی یەكسان بونی بۆ هەڵبژاردەی كرواتیا تۆماركرد.
لە خوولەكی 114 گۆڵپارێز كاسپرشمایكل توانی لێدانێكی سزا بگێڕێتەوە .
دوای یاریەكە دوو گێمی 15 خوولەكی بۆ زیاد كراو یاریەكە هەر بە یەكسان بوون بە یەك گۆڵ بۆ هەردوو لا كۆتای هات .
لێدانی سزا دەستی پێكرد بە مەبەستی یەكلایكردنەوەی ئەنجامی یاریەكە
لە لێدانی سزا یاریزانانی كرواتیا ئەندریج كارماریچ و لۆكامودریچ وئیڤان راكیتیچ سەركەوتووبون لە تۆماركردنی گۆڵ وتوانیان 3 گۆڵ تۆمار بكەن.
لەبەرامبەردا تەنها دوویاریزانی دانیمارك سەركەوتووبون لە تۆماركردنی گۆڵ ئەوانیش سیمۆن كایر و مایكل كرون بون
بەم ئەنجامەش یاریەكە كۆتایی هات وهەڵبژاردەی كرواتیا خۆی گەیاندە خوولی هەشت ولەبەرامبەر هەڵبژاردەی رووسیا یاری دەكات .

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە