بەپەلە

چارەسەری سەر ئێشە له 5 خوله كدا

پێش 4 هەفتە

سەرئێشە یەکێکە لە ئازارە بێزارکەرەکان و هۆکار زۆرە بۆ دروستبوونی وه ئه توانين به چه ندين رێگا چاره سه رى بكه ين:چارەسەری دەرزی ئاژنین یەکێکە لە چارەسەرە چینییە کۆنەکان ئەم تەکنیکە ئەگەر بە دەرزیش نەکرێت دەتوانیت بە پەستان خستنە سەر هەندێک شوێنی جەستە ئازارەکە چارەسەر بکات.

ئەم ڕێگایە هاتووچۆی ووزە لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات، سووڕی خوێن چالاک دەکات و گرژی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە و ئاستی هۆرمۆنی دۆپامین کە هۆرمۆنی دڵخۆشییە بەرز دەکاتەوە.

ئەو خاڵانەی لە جەستەدا بە پەستان خستنە سەری چارەسەری سەر ئێشە دەکات ئەمانەن:

1.لەلای برۆ و لوتەوە بە شێوەی بازنەیی مەساجی بکە بۆ سەر ئیشە و بینین باشە.

2.لەسەرو گوێچکەکانە وە، بە سەری پەنجە مەساجی بۆ بکە و پەستانی بخەرە سەر بۆ سەرئێشە و ماندوویی و ھاوسەنگی سیستەمی دەماری باشە.

3.لە ناوەڕاستی ناوچەواندايه، بە پەنجەی ناوەڕاست به ھێواشى بیگوشە بۆ چەند چرکەیەک.

4. لەلای لەپی دەستەوەیە، بیگوشە بۆ چەند چرکەیەک ئازاری سەرئێشە و دڵ تێکەڵھاتن ناھێڵێت.

5.شادەماری دەست کە پەیوەستە بە دڵەوە: وەک وێنەکە ئەو دەمارە پاڵ پێوە دەنێیت بە ھێواشی بۆ چارەسەری دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە و سەرئێشە.

6.ئەم لاو ئەولای ده م دەگرێتەوە، مەساجیان بکە بۆ کردنەوەی جیوبەکان و کەم کردنەوەی سترێس و سەرئێشە.


7.ئەم خاڵانە لە پشتەملدایە ، بۆ ئازاری شەقیقە و چاو و گوێ وه چارەسەر ده كر ێت بە مەساج کردنی و دانانی پاڵە پەستۆیەکی زۆر لەسەری.



زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە