چاوش ئۆغڵۆ: توركیا لەپەیوەندی دایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە قەندیل.

پێش 2 هەفتە


مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە چیای قەندیل .
ئەمرۆ چوارشەممە ئۆغڵۆ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی خەبەر تورك رایگەیاند: ئێمە لەپەیوەندیداین لەگەڵ ئێران ، چونكە پەكەكە هەڕەشەن بۆ ئەوانیش و قەندیل نزیكە لەسنوری ئێرانیشەوە و هاوكاریەكانمان لەگەڵ تاران بەهێزتردەكەین.
ئۆغڵۆ جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاككردنەوەی قەندیل لە پەكەكە كە ئەو بە تێرۆریست ناوی بردن وتیشی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا.
باسی لەوەشكرد چەندین جار داوامان لەعیراق كردوە هاوكاریمان بكەن بۆ لەناوبردنی پەكەكە چونكە بوونی پەكەكە هەرەشەیە بۆ هەردوو وڵات وپێویستە هاوكاری یەكتر بین بۆ لەناوبردنیان هاوشیوەی ئەو هاوكاریەی كە داعش مان پێ لەناوبرد.
ئۆغڵۆ تەئكیدی كردەوە توركیا بەردەوام دەبێت لە راوەدونانی تێرۆریستان لە سوریا وعیراق و هیچ بژاردەیەكی دیكەمان لەبەردەستدا نیە جگە لە لەناوبردنی رێكخراوە تێرۆریستیەكان.
سەبارەت بە شاری مەنبج رایگەیاند: تا ئێستا یەكینەكانی كورد لە شارەكە نەكشاونەتەوە كە دەبوو بەپێی نەخشە رێگەكەی نێوان ئەنقرە واشنتۆن ئەو هێزانە بكشێنەوە 
وتیشی پێویستە واشنتۆن سەرجەم  ئەو چەك وتەقەمەنیانە لە چەكدارە كوردەكان بكشێنیتەوە كە پێشكەشی كردبوون.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە