ئەحمەد ئەسەدی هاوپیەمانێتی فەتح و سائیرون بنەمایەكە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نیشتیمانی.

پێش 2 هەفتە


ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپیەمانی فەتح رایگەیاند: هاوپیەمانێتی لەگەڵ فراكسیۆنی سائیرون دەبێتە بنەمایەكی بنەرەتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خزمەتكردنی نیشتیمانی ،راشیگەیاند هاوپەیمانێتێكە كراوەیە لەبەردەم سەرجەم قەوارە سەركەوتوەكان.
ئەسەدی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ، فەتح و سائیرون پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی رادەگەێنن و داوا لەسەرجەم فراكسیۆنە براوەكان دەكەین بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیەبكەن بەپێی بەرنامەێك كە لەسەری رێبكەون بۆ حكومەت و گونجاو بێت بۆ رووبەروبونەوەی قەیران و ئەستەنگ و ئەو كێشانەی كە بەرۆكی عیراق یان كردوە لەم قۆناغەو قۆناغەكانی داهاتوو كە حكومەتی خزمەتكردنی نیشتیمانی لەسەر بونیات بنرێت و كار بكات بۆ ودەستەبەركردنی پێداویستیەكان و چارەسەركردنی ئەوقەیرانانەی كە بەلای هاوڵاتیانەوە گرنگە وبكرێتە پێشەنگی كاری ئەو حكومەتە.
ئەسەدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەم هاوپەیمانێتیە هێڵی سوری لەسەر هیچ كام لە قەوارە سیاسیە براوەكان نیە و سەرجەم لایەنە براوەكان بانگهێشت دەكات ،بەڵام هەر لایەنێكی سیاسی پێی وایە ئەجیندای كاری ئەم حكومەتە لەگەڵ پرۆگرامی ئەودا ناگونجێت و بە پرۆگرامێكی سەركەوتووی نازانێت مافی خۆیەتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن وحكومەتێكی بەهێز بونیات بنێت كە بتوانێت هەموو خزمەتگوزارێك پێشكەش بە گەلی عیراق بكات.
شەوی رابردوو هەردوو فراكسیۆنی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدرو فراكسیۆنی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری هاوپەیمانێتیان راگەیاند بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی. 

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە