سەرۆكی ئەمریكا: لوتكەی سەنگاپورە جیهانی لەكارەساتی ئەتۆمی پاراست.

پێش 2 هەفتە


دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: لوتكەی مێژوویی سەنگاپورە كە لە گەڵ كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كوریای باكور ئەنجامدرا جیهانی لە كارەساتی ئەتۆمی رزگار كرد.
ترامپ لەتۆیتێكیدا لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە جیهان هەنگاویەكی گەورە بەرەو دوا گەرایەوەو لە ئەگەری كارەساتێكی ئەتۆمی دووركەوتەوە.
وتیشی موشەكی زیاترو تاقیكردنەوەی ئەتۆمی و تۆێژینەوە ناكرێت و بارمتەكان گەرانەوە نیشتیمانی خۆیان و بەخێزانەكانیان شادبونەوە.،نوسیویەتی سوپاس سەركردە كیم، رۆژەكەمان پێكەوە مێژووی بوو.
سەرۆكی ئەمریكا لەتۆیتێكی دیكەدا هێرشی كردە سەر ئەوانەی  كە ئەو بەقین لەسك ناوی بردن كە پێشتر دەپارانەوە لە پێناو ئاشتبونەوەو ئاشتی و دەیانگووت تكایە كۆببنەوە ، شەڕهەڵمەگیرسێنن ،ئەمرۆش دوای ئەوەی كۆبوینەوە پەیوەندیەكانمان زۆر باش بوو لەگەڵ كیم  ،قین لەسكەكان هاتوون ئەڵین نابێت نەخێر پێویستە كۆنەبنەوە.
سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی كوریای باكور ستایشی كۆبونەوە مێژوەیەكەیان كرد وبە هەنگاویەكی گرنگیان وەسف كرد لە پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات .
هەرچەندە  زۆر وردەكاری كۆبونەوەكە روون نەكرایەوە سەبارەت بە پرسە گرنگەكانی تایبەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی بیۆنگ یانگ.
بەڵام سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: بەم نزیكانە پرۆسەی چەك داماڵینی ئەتۆمی دەستپێدەكات.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە