نرخی تومەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلار هاڕە دەكات.

پێش 2 هەفتە


ئاژانسەكانی هەواڵی ئێرانی بڵاویانكردەوە ئەمرۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازاری بۆرسەدا بەرزبونەوەی بەخوەوە بینی بەشێوەیەك نرخی دۆلار بۆ سەروی 6900 تومان بەرزبوە هەرچەندە بانكی ناوەندی ئێران نرخی دۆلاری بە 4200 تومان دیاری كردوە ،
هاوكات نرخی دۆلار لە بازاری ئازادە گەیشتوەتە سەروی 7000تومان ئەمەش بە گەورەترین دابەزینی نرخی تومان ئێرانی دادەنرێت لەمێژووی نوێی ئێراندالەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی.
رادیۆی فەردا بڵاویكردەوە لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا نرخی ئۆتۆمبێلیش بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازارەكاندا بەرزبوەتەوە ونرخی ئۆتۆمبێل نزیكەی دوو جار بەهاكەی خۆی گرانتربوە.
بەگۆێرەی رادیۆی فردا ئەوسیاسەتە بانكیەی حكومەتەكەی رۆحانی شكستی خواردوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بانكی بیانی لە وڵاتدا لەوانەش هیچ كەسێك نابێت لە 5هەزار ئیرۆ زیاتری پێبێت لەكاتی گەشتكردندا هەروەك هەڵمەتێكیشی لەدژی ژمارەیەكی زۆری بانك وقاچاخچیەكانی ناوچەی فیردۆسی ئەنجامدا كە بازرگانی بە دراوی بیانیەوە دەكەن لە تاران پایتەخت.
قەمبیز ئەفسەری پسپۆری ئابوری ئێران رایگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بۆ نزیكبونەوەی تەواو بوونی ئەو مۆڵەتە دەگەرێتەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دیاری كردوە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا بەهۆی پرۆگرامە ئەتۆمیەكەیەوە.
بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بوەتە هۆی گران بوونی كەرەستە وشت ومەكەكان لە بازارەكان دا بەتایبەتی شتومەكی ماڵ و ئۆتۆمبێل و كەرەستە ئەلیكترۆنیەكان.
بەگۆێرەی تۆری "ئیران وایر" یەدەگی ئێران لە دراوی بیانی بەرێژەی زیاتر لە 16 ملیار دۆلار كەمیكردوەو لەبەرامبەردا قەرزی بانكەكانی ئێران بۆ زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بەرز بوەتەوەو رێژەی كورتهێنانی بودجەی گشتی گەیشتوەتە 14 ملیار دۆلار و نرخی دراوی بیانیش لە بازارەكاندا بەرێژەی 30% بەرزبوەتەوە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە