هێزی پێشمەرگە خۆپیشاندانیان لەدژی هەڵۆشاندنەوەی دەنگەكانیان كرد

پێش 2 هەفتە


ئه‌مڕۆ ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌به‌رده‌م پارێزگا سلێمانی خۆپیشاندانێكیان رێكخستوو له‌ دژی پیلانی چه‌ند لایه‌نێك بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایار له‌ یاداشتێكیشیاندا بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق داوایان  له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو دادگای فیدراڵی عیراق و كۆمسیۆن كرد ئه‌م بڕیاره‌ ھه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، له‌ یاداشته‌كه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ھاتووه‌: داوا له‌ ھه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و دادگای فیدڕاڵی و كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، ئه‌م بڕیاره‌ رابگرن.
ئه‌وه‌ش ھاتووه‌: پێشمه‌رگه‌ پاریزه‌ری ده‌ستكه‌وتنه‌كانی خاكی كوردستان بووه‌و ھه‌موو دنیاش شایه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن پێشمه‌رگه‌ ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك شكاند. بۆیه‌ ناكرێت پێشمه‌رگه‌ له‌ پڕۆسه‌یه‌كی وا ئازاد دا بێ به‌ش بكرێت و ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.
پێشمه‌رگه‌ باس له‌ پیلانگێرانی 6 حوزه‌یران ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ ھه‌ڵبژاردندا شكستیان خواردووه‌ و ئێستاش ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ده‌نگی ئێمه‌ ھه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.
لای خۆشیه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ به‌غداد رایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌م لایه‌نانه‌، بڕیارێكی نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌و له‌ دادگای فیدڕاڵی تانه‌یان له‌و بڕیاره‌ داوه‌و دڵنیابن دادگاش ئه‌و بڕیاره‌ ھه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه 
راشیگه‌یاند: دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ چۆن له‌ شه‌ڕی داعشدا ده‌نگی ئێوه‌ ده‌بیسترا، ده‌بێت له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ئاواشدا ده‌نگی ئێوه‌ ببیسترێت ‌هیچ یاسایه‌ك ناتوانێت له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ربچێت جیاكاری له‌ نێوان ھێزه‌كاندا بكات
هێزی پێشمه‌رگه‌ش دووپاتیانكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌بین، ئه‌وا ھیچ یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ كه‌ دژی ئێمه‌ كار ده‌كه‌ن، ناتوانن له‌ شاره‌كانی كوردستان دابنیشن.
 بۆیه‌ ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و قبوڵ ناكه‌ین سوكایه‌تی به‌ھێزی پێشمه‌رگه‌ بكرێت

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە