دڵنیایی به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دريت كه‌ له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵدا خانه‌نشینده‌كرێن

پێش 2 هەفتە

لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیایی به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵدا خزمه‌ت و ڕاژه‌یان به‌كۆتادێت و خانه‌نشینده‌كرێن، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش له‌باره‌ی‌ وه‌زیری‌ داراییه‌وه‌ ده‌ڵێت: پێویست بوو وه‌زیری دارایی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان بوایه‌ به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی سه‌باره‌ت به‌شێوازه‌كانی‌ دانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌.

ئه‌نداميكی لیژنه‌ی‌ یاسایی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ بابه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی‌ ئه‌مساڵیش له‌ مانگی‌ حوزه‌یرانه‌وه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشتر سوودمه‌ندده‌بن و "ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌ جێگیر بكرێت كه‌مترین موچه‌ی‌ خانه‌شنینی‌ بۆ ئه‌وانیش 400 هه‌زار دینار ده‌بێت".


رونیشكرده‌وه‌، وه‌ك په‌رله‌مان هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش  پێشتر هه‌وڵدراوه‌  ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له‌یاسای چاكسازییدا جێگیربكرێت كه‌ كه‌مترین موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ له‌ 400 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت بۆ خانه‌نشینانی‌ مه‌ده‌نی‌ و سه‌ربازی.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە