كۆبونەوە مێژوویەكەی نێوان ترامپ و كیم جۆنگ ئۆن

پێش 2 هەفتە


كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-6-2018 كۆبوونه‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ هۆتێلی كاپێلا له‌ سه‌نگافووره‌ به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی 41 خوله‌كی خایاند و دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ چه‌ند وته‌یه‌كیان بۆ میدیاكان باس كرد و نه‌چوونه‌ ناو ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆكه‌ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌رووی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا بووه‌به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌یان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌دیكردووه‌.
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكووریش له‌ وته‌یه‌كدا وتی: ئێمه‌ هه‌ر وا به‌ سووك و ئاسانی نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌م خاڵه‌ی ئێستا و هه‌روه‌ها چاومان له‌ داهاتوو  بڕیوه‌ و توانیمان به‌سه‌ركۆسپه‌كاندا زاڵ بین
كه ناڵی بی بی سی چه‌ند خاڵێكی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م خاڵانه‌یه‌:
1-    ئه‌مریكا و كۆریای باكوور به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌نێوان دوو وڵات دابمه‌زرێنن كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بێت.
2-    كۆریای باكوور و ئه‌مریكا هه‌وڵی هاوبه‌شده‌ده‌ن كه‌ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌ له‌ نیمچه‌دووڕگه‌ی كۆریا سه‌قامگیر بێت .
3-    هه‌رچه‌ند به‌پێی ڕێككه‌وتنی 19 ی ئاپریلی كه‌ كۆریای باكوور به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی له‌ناو بێت، دووباره‌ كۆریا پێداگری كرد كه‌ له‌سه‌ر داماڵی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام ده‌بێت.
4-    ئه‌مریكا و كۆریای باكوور به‌ڵێنیاندا كه‌ روفاتی سه‌ربازانی كوژراو و بێسه‌روشوێنی جه‌نگی نیمچه‌دووڕگه‌ كۆریا بدۆزنه‌وه‌ و ڕاستی یه‌كتری بكه‌نه‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریا و هه‌روه‌ها چۆنێتی سه‌قامگیربوونی ئاشتی بووه‌ له‌ نیمچه‌دووڕگه‌ی كۆریا
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕایگه‌یاند: له‌داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكاتیش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕه‌سمی كیم جۆنگ ئونی بۆ كۆشكی سپی ئه‌مریكا بانگهێشت كرد

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە