به‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورت ناوبانگی ده‌ركرد

پێش 3 هەفتە

كوڕه‌ گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئێرانی، ئه‌مین بانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه‌ ڤیدیۆییه‌كی كورت بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌تیایدا به‌گیتاره‌كه‌ی گۆرانیه‌ك ده‌ڵێت ناوبانگ ده‌رده‌كات.

ئه‌مین بانی، خه‌ڵكی ئیسفه‌هانه‌و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه‌، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشی تالاسیماو كه‌م خوێنیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ده‌نگه‌ خۆشه‌كانی هه‌وادارێكی زۆری له‌ده‌وری كۆكردوه‌ته‌وه‌.


له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی، له‌لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه‌ هێرشێكی زۆری كرایه‌سه‌ر، گوایه‌ئه‌فغانیه‌و له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ په‌رستیه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی هێنا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌فغانی نیه‌ و به‌هۆی نه‌خۆشی تالاسیماوه‌ شێوه‌ی ده‌موچاوی وایه‌و خه‌ڵكی شاری ئیسفه‌هانه‌.

حه‌مید له‌تازه‌ترین ده‌ركه‌وتنیداو له‌لێدوانێكیدا ووتوویه‌تی: من زۆرترین جار بۆ دایكم ده‌خوێنم، كاتێك گۆرانی ده‌ڵێم ئه‌و پڕ چاوه‌كانی ده‌بێت له‌فرمێسك و له‌گه‌ڵ ده‌نگمدا ئه‌گری.

حه‌مید له‌خێزانێكی 5 كه‌سی ده‌ژی و هێشتا هاوسه‌رگیری نه‌كردوه‌.


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە