سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکە تا هەستی تینووێتی کەم بکەیتەوە

24/05/2018

بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لە مانگی رەمەزاندا زیاتر هەست بە تینووێتی دەکەیت، بەڵام دەبێت سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکەیت تا هەستی تینووێتی کەم بکەیتەوە.

1-خۆشتن بە ئاوی گەرم، وادەکات زیاتر تینوو بیت، هەربۆیە باشترە ئاوی شلەتێن بەکاربهێنیت.
2-جوڵەیەکەی زۆر، کە دەبێتەهۆی ئارەقکردنەوە و لەدەستدانی ئاو، ئەمەش وادەکات تینوو بیت، باشترە ئەرکەکانت بخەیتە شەو.

3-مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنێکی داخراودا یان گەرم.
4-خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکانی ئێوارە و پارشێو، هیچ سوودی نییە، پیویستە لە نێوانی ئەو دوو ژەمە بێت، نابێت زۆر سارد بێت، چونکە هێندەی دیکە تینوو دەبیت.
5-قسەکردن بە دەنگی بەرز، دەم وشکدەکاتەوە و تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت، تینووت دەبێت.
6-باشترە لە رۆژدا کەم کەم بخەویت، بۆ ئەوەی جەستەت بحەوێتەوە و هەستی تینووێتی کەم بێتەوە.
7-خواردنی شیرین بەشێوەیەکی زۆر، کە هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی زۆر تینوو بیت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە