ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر سه‌عید كاكه‌یی ئاشكرا ده‌كات

پێش 1 هەفتە

چاودێرنیوز: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌هه‌واڵێكدا هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كۆمیسۆنه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، چه‌ند زانیاریه‌كی ورد ئاشكرا ده‌كرێن.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە د.سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانمان لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوی سیاسیەوە روبەڕووی هەڕەشە بۆتەوە بەمەبەستی ئەوەی بۆچونێكی دیاریكراوی هەبێت و ئەندامەكەشمان داوای لەئێمە كردوە.

ئەنجومەنەكە رایانگەیاند: وەك ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران سوێندمانخواردوە پارێزگاری لەپرۆسەی هەڵبژاردن بكەین، كۆمسیۆن بەرژوەندی گشتی دیاری دەكات چ بۆ دامەزراوە یان هەڵبژاردن بەگشتی.

باسله‌وه‌شكراوه‌: دەبوایە سەعید كاكەیی پارێزگاری لەسەربەخۆی خۆی بكردایەو نەچوایەتە ژێر فشاری هیچ لایەنێكەوە، چونكە دەبێت سەربەخۆی خۆی بپارێزێت، بەپێی یاسا ئەندامی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆیە.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:ئێمە لەو فشارانە تێدەگەین كە لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران هەیە، بەتایبەت لەسەر دكتۆر سەعید كاكەیی لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوی سیاسیەوەو زانیاری تەواویشیمان لەوبارەیەوە هەیەو لایەنەكەش ناسراوە.

 رایگەیاند: وەك كۆمسیۆن پارێزگاری لەو زانیارییانە دەكەین كە رامانگەیاندوەو داومانەتە سەرۆك وەزیران تا رێوشوێنی تایبەتی خۆی بگرێتەبەر.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە