داوا لەسەركردە سیاسیەكان دەكات كۆببنەوە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت موقتەدا سەدر:

پێش 1 هەفتە


موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیرون داوای لەسەركردەی هاوپەیمانیە سیاسیەكان كرد كۆببنەوە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
سەدر لەتویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە ،سەرباری ناكۆكیەكانمان ،بابەشۆێن خاڵەهاوبەشەكانماندا بگەڕێین بەبێ ئەوەی سازش لەسەر چەسپاوەكانمان بكەین.
وتیشی با دیالۆگ بكەین ،داوا لەسەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكەم بێن كۆببینەوەو دەرگامان كراوەتەوە و دەستم درێژكردوە لەپێناو بونیات نانی عیراق و پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنوكرات وبێگەرد
 پاش راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی عیراق ،ئامارە سەرەتاییەكان سەركەوتنی فراكسیۆنی سائیرون ی دەرخست و لە پلەی یەكەمی لیستە براوەكانی عیراق دایە بەڵام بەجیاوازییكی كەم لە لیستەكانی دیكە .

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە