سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دەداتە سەرۆكی توركیا

پێش 1 هەفتە


تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دایە رەجەب تەیب ئەردۆگان لەزیادەرۆی كردن لەهەڵمەتەكانی دا دژ بەو كەسانەی كە ئەنقەرە تۆمەتباریان دەكات بە كۆدەتاچییەكان كە لەساڵی 2016 روویدا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە ئەم لێدوانەی مای پاش كۆبونەوەیەكی لەگەڵ هاوتا توركیەكە هات كە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەچوو كە تیایدا داكۆكی كارانی مافی مرۆڤ نارەزایەتیان دەربری.
داكۆكی كارانی مافی مرۆڤ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیایان بەو تۆمەت بار كرد بەهۆی واژۆ كردنی چەند رێككەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ توركیادا ، چاوپۆشی لە توركیا كردوە لە بواری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دا بەتایبەت پاش ئەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا هاتەوەتە دەرەوە 
داكۆكی كارانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد توركیا دەیان هەزار كەسی دەستگیركردوە بە هۆی كۆدەتا شكستخواردوەكەی 6ساڵی 2016ەوە.
مای تەئكیدی كردەوە داوای لە توركیا كردوە پارێزگاری لە بەها دیموكراتیەكان بكات وپابەند بێت بە بواری مافی مرۆڤەوە.
سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ بەریتانیا لە چوارچێوەی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دێت بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و ئەنجامدانی چەند رێكەوتنێكی بازرگانی لە ئایندەدا.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە